وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر: دەبێت هاوکاری بەپەلە بۆ خەڵکی غەززە بکرێت

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر رایانگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی مسوڵمان و عەرەبی دەبێت ڕێوشوێنی خێرا و کاریگەر بۆ هاوکاری خەڵکی غەززە بگرنەبەر.
عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دۆخی کارەساتبارانەی گەلی ستەملێکراوی فەلەستینی داگیرکراو لە غەززە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی ڕاوێژی ئەنجام دا. هەروەها پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەنجام دا.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لایەنەکان بارودۆخی ئێستای غەززە و کەناری ڕۆژئاوایان هەڵسەنگاند. جەختیش لەوە کرایەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی موسڵمان و عەرەبی هەنگاوی خێرا و کاریگەر بگرنەبەر بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی مەزلومی غەززە و کۆتایی هێنان بە گەمارۆی خۆراک و دەرمان لە ناوچەکە و ڕاگرتنی جینۆساید.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر گرنگی هەڵوێستی هاوبەش لە لایەن وڵاتانی مسوڵمان و عەرەبی لە ڕێگەی بانگهێشتکردنی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی جەختی کردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت کۆتایی بە بێ سزایی رژێمی داگیرکەر بهێنێت و بە خێرایی تاوانبارانی سەهیۆنی بە تاوانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی دادگایی و سزای خۆیان بدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٩٢١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٥ هەزار و ٢٣٣ کەس.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند لانیکەم ٦ کەس کوژران.
قەیرانی مرۆیی لە غەززە ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی شەهید بوون.
بزووتنەوەی انصارالله ڕایگەیاند کە ئەگەر کۆمەڵکوژییەکەی لە غەززە بەردەوام بێت، کەشتیی هەموو ئەو کۆمپانیایانە کە لەگەڵ بەندەرەکانی رژێمی داگیرکەر کاردەکەن دەکرێنە ئامانج لە هەر شوێنێکی جیهان.