زەمیر بەناو سەرۆک ئەرکانی گشتیی رژێمی سەهیۆنی: ئێمە لە غەززە باجێکی قورس دەدەین

ئییل زەمیر بەناو سەرۆک ئەرکانی گشتی رژێمی سەهیۆنی، دانی بەوەدانا کە شەڕی غەززە یەکێک لە ئاڵۆزترین شەڕەکانی سوپای داگیرکەر بوو.
بەناو سەرۆک ئەرکانی گشتیی رژێمی سەهیۆنی، ئییل زەمیر، سەبارەت بە هێرشە بەردەوامەکانی غەززە لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند کە ئەو شەڕە یەکێکە لە ئاڵۆزترین ململانێکانی سوپای داگیرکەر کە تا ئێستا ڕووبەڕووی بووەتەوە.
زەمیر کە ڕایگەیاند کە لە کاتی هێرشەکاندا سەربازێکی دیکەی داگیرکەر مردووە و ڕایگەیاند کە ئامانجیان ڕووخانی حەماس و وەرگرتنەوەی دیلەکان بووە.
زەمیر هەروەها ڕایگەیاندووە، بەهۆی شکستەکانی هێرشە زەمینییەکانەوە، لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە لەناو سوپای داگیرکەردا دەستپێدەکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی داگیرکەری، لێکۆڵینەوەکە باس لە پرسگەلێکی وەک کەموکوڕی لە پلانەکانی جەنگ، ناتەواوی بەرامبەر تۆڕی تونێلەکان، لاوازییەکانی فەرماندەیی مەیدانی، و شکستهێنان لە بەدەستهێنانی ئەنجامەکان لە دژی حەماس دەکات. ئەم پرۆسەیە درێژەپێدەری لێکۆڵینەوە ئەمنییە گشتییەکان دەبێت کە لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەرەوە دەستیان پێکردووە.
زەمیر هەروەها ڕایگەیاند کە ئامادەکارییەکان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن. ئەو بەناو فەرماندەیە ڕایگەیاند کە ساڵی ٢٠٢٦ دەبێتە "ساڵێکی ئامادەکاری و نوێکردنەوەی تواناکان" بۆ سوپای داگیرکەر، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان هەردوو بەرپرسیارێتی بەرگری و هێرشبەری لە چەندین بەرەدا هەڵدەگرن و نابێت باڵادەستی ئاسمانی لەدەست بدەن.
چاپەمەنی داگیرکەر پێیان وایە لێکۆڵینەوە گشتگیرەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی شەڕەکە لە کۆتایی نزیک بووەتەوە. شرۆڤەکارانی سەربازی ئاماژە بەوە دەکەن کە "سەرکەوتنی تەواو" کە داگیرکەر ئامانجییەتی، هێشتا دوورە و ئامادەیی سەربازیی حەماسیش هەر بەهێزە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیر بەلاح زرێپۆشێکی سەربازیی سەر بە هێزەکانی داگیرکەریان بە مووشەکی یاسین ١٠٥ کردۆتە ئامانج. لە هەمان ناوچە شەڕی توند بەردەوامە.
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی سەر نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) راگەیاند، لە مانگی ئایارەوە لە غەززە هەزار کەس لە کاتی گەڕان بە دوای هاوکاری خۆراک بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە.
شێخ حەسەن بن عەلی کەتانی سەرۆکی یەکێتی زانایانی مەغریب لەبارەی راگەیەندراوی ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام وتی، "ئەم راگەیەندراوە دڵەکەمانی پارچە پارچە کرد. جارێکی دیکە وەبیری هێنایەوە کە ستەم و تەنها لە غەززە لە چ ئاستێکدایە."