کەتائیبی قەسام زرێپۆشێکی ڕژێمی زایۆنی لە دەیر بەلاح تێکشکێنن

کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیر بەلاح زرێپۆشێکی سەربازیی سەر بە هێزەکانی داگیرکەریان بە مووشەکی یاسین ١٠٥ کردۆتە ئامانج. لە هەمان ناوچە شەڕی توند بەردەوامە.
کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام، لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، ڕایگەیاند، لە شاری دەیر بەلاح لە ناوەڕاستی غەززە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی زرێپۆشی سەر بە هێزەکانی داگیرکەریان کردۆتە ئامانج.
قەسام بەیاننامەیەکی کورتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، موجاهدەکان "زرێپۆشێکی سەهیۆنییان بە مووشەکی دژە تانکی یاسین ١٠٥ لە نزیک بازنەی ئەبو حولی باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیر بەلاح تێکشکاند."
شایەتحاڵانی ئەو ناوچەیە باسیان لە تێکهەڵچوونی قورس لە نێوان هێزەکانی داگیرکەر و گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین کردووە. هەر لەو ناوچەیە سوپای داگیرکەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کوژرانی ئەفسەرێکی ڕاگەیاند.
سوپای ڕژێمی سەهیۆنی کوژرانی ڤلادیمێر لۆزا ئەفسەری یەدەگی تەمەن ٣٦ ساڵ لە تێکهەڵچوونەکانی باشووری غەززە پشتڕاست کردەوە. بەم زیانە ژمارەی سەربازە داگیرکەرەکانی کوژراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا گەیشتووەتە ٢ سەرباز.
ئەو بەرگرییە یەکلاکەرەوەیەی کە گروپە خۆڕاگریەکان لە بەرامبەر هێرشە جینۆسایدییە بەربڵاوەکانی غەززە نیشانی دەدەن، خەسارێکی زۆر بەسەر هێزە داگیرکەرەکاندا دەگەیەنێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئییل زەمیر بەناو سەرۆک ئەرکانی گشتی رژێمی سەهیۆنی، دانی بەوەدانا کە شەڕی غەززە یەکێک لە ئاڵۆزترین شەڕەکانی سوپای داگیرکەر بوو.
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی سەر نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) راگەیاند، لە مانگی ئایارەوە لە غەززە هەزار کەس لە کاتی گەڕان بە دوای هاوکاری خۆراک بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە.
شێخ حەسەن بن عەلی کەتانی سەرۆکی یەکێتی زانایانی مەغریب لەبارەی راگەیەندراوی ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام وتی، "ئەم راگەیەندراوە دڵەکەمانی پارچە پارچە کرد. جارێکی دیکە وەبیری هێنایەوە کە ستەم و تەنها لە غەززە لە چ ئاستێکدایە."