ئونروا: لە غەززە لە مانگی ئایارەوە هەزار کەس بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە

ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی سەر نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) راگەیاند، لە مانگی ئایارەوە لە غەززە هەزار کەس لە کاتی گەڕان بە دوای هاوکاری خۆراک بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە.
فلیپ لازارینی سەرۆکی ئونروا راگەیاند، کارمەندانی رێکخراوەکە و هەروەها پزیشکەکان لە کاتی گەڕان بەهۆی برسێتی و ماندووبوون لە هۆشی خۆیان دەچن.
ناوبراو لە کۆنفڕاسنێکی میدیایی لە جینێف وتی، "ئەوانەی پێویستیان بە چاودێری هەیە لە غەززە، لەنێویاندا ستافی ئونروا، ئێستا خۆیان چاودێرانن. پزیشکان، پەرستاران، ڕۆژنامەنووسان، کرێکارانی مرۆیی- هەموویان برسین. زۆرێک لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە برسێتی و ماندووبووندا لە هۆشی خۆیان دەچن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئییل زەمیر بەناو سەرۆک ئەرکانی گشتی رژێمی سەهیۆنی، دانی بەوەدانا کە شەڕی غەززە یەکێک لە ئاڵۆزترین شەڕەکانی سوپای داگیرکەر بوو.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیر بەلاح زرێپۆشێکی سەربازیی سەر بە هێزەکانی داگیرکەریان بە مووشەکی یاسین ١٠٥ کردۆتە ئامانج. لە هەمان ناوچە شەڕی توند بەردەوامە.
شێخ حەسەن بن عەلی کەتانی سەرۆکی یەکێتی زانایانی مەغریب لەبارەی راگەیەندراوی ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام وتی، "ئەم راگەیەندراوە دڵەکەمانی پارچە پارچە کرد. جارێکی دیکە وەبیری هێنایەوە کە ستەم و تەنها لە غەززە لە چ ئاستێکدایە."