هەڕەشەی نوێی ئەتۆمی ترامپ: ئەگەر پێویست بکات جارێکی تر هێرش دەکەینە سەر دامەزراوەکانی ئێران

دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە وەڵامی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند کە دەتوانن هێرشی نوێ بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان بکەن. لە بەرامبەردا ئێران ڕایگەیاند کە دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی نابێت و کراوەیە بۆ دانوستان.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڕەشەکانی خۆی لە دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، "ئەگەر پێویست بکات، جارێکی دیکە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەدەین."
ئەم لێدوانەی ترامپ دوابەدوای چاوپێکەوتنێکی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز هات کە تیایدا عێراقچی دانی بەوەدانا کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕژێمی سەهیۆنی لە مانگی ڕابردوودا زیانی زۆریان بەرکەوتووە، بەڵام رایگەیاند کە ئێران دەستبەرداری چالاکییەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.
عێراقچی وتی، "بەرنامە ئەتۆمییەکەمان بە تەواوی لەناو ناچێت، ئێمە کراوەین بۆ دیپلۆماسی، بەڵام سازش لەسەر سەروەری خۆمان ناکەین." ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان ئامادەن بۆ پەیوەندی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا.
ترامپ پێشتر بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ژێرخانی ئەتۆمی ئێران لە هێرشەکانی مانگی حوزەیراندا "بەتەواوی لەناوچووە". بەڵام هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە هێرشەکان تەنها چەند مانگێک بەرنامە ناوکییەکانی ئێرانی دواخستبێت و بە تەواوی نەیوەستاندبێت.
شارەزایان دەڵێن هەڕەشەکانی ترامپ گرژییەکان لە ناوچەکەدا زیاتر دەکات و هەوڵەکان بۆ ئاشتی و سەقامگیری تێکدەشکێنێت. بەڵام ئێران پابەندبوونی خۆی بە درێژەدان بە چالاکییە ئاشتییە ناڤۆکییەکانی دووپات دەکاتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیر بەلاح زرێپۆشێکی سەربازیی سەر بە هێزەکانی داگیرکەریان بە مووشەکی یاسین ١٠٥ کردۆتە ئامانج. لە هەمان ناوچە شەڕی توند بەردەوامە.
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی سەر نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) راگەیاند، لە مانگی ئایارەوە لە غەززە هەزار کەس لە کاتی گەڕان بە دوای هاوکاری خۆراک بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە.
شێخ حەسەن بن عەلی کەتانی سەرۆکی یەکێتی زانایانی مەغریب لەبارەی راگەیەندراوی ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام وتی، "ئەم راگەیەندراوە دڵەکەمانی پارچە پارچە کرد. جارێکی دیکە وەبیری هێنایەوە کە ستەم و تەنها لە غەززە لە چ ئاستێکدایە."
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتی هێرش سەر شاری جەنین گەنجێکی فەلەستینییان دەستبەسەر کرد و نزیکەی ٢٩ هەزار شیکل زەڕەنگەری و هەزار و ٥٠٠ شیکلی پارەیان لە ماڵی بنەماڵەیەک دزی.