غەززە لە برسێتیدا: ١٩ کەسی دیکە بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٩ کەس بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە و ڕەنگە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی برسێتی زیاد بکات.
مونیر ئەلبەرش بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٩ کەس بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە و هۆشداریشیدا لەوەی مردن بەهۆی برسێتیەوە ڕەنگە زیاد بکات.
بەرش بڵاویکردەوە، لە کۆتا ڕۆژدا لە ئەنجامی تەقەی سەربازانی داگیرکەر لە ناوەندەکانی بەناو دابەشکردنی هاوکاری، ٩٥ کەس شەهید بوون.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسانی تەندروستی غەززە، لە مانگی ئادارەوە ژمارەی شەهیدەکان بەهۆی برسێتی لە غەززە گەشتووەتە ٨٦ کەس کە ٧٦یان منداڵن.
دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک لە بەیاننامەیەکدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا ئێکس ڕایگەیاند کە "دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل خەڵکی سڤیل لە غەززە برسی دەکەن کە یەک ملیۆن منداڵیشیان تێدایە".
ئاژانسەکە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەمارۆیەی کرد کە لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە بەسەر غەززەدا سەپێنرابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیر بەلاح زرێپۆشێکی سەربازیی سەر بە هێزەکانی داگیرکەریان بە مووشەکی یاسین ١٠٥ کردۆتە ئامانج. لە هەمان ناوچە شەڕی توند بەردەوامە.
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی سەر نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) راگەیاند، لە مانگی ئایارەوە لە غەززە هەزار کەس لە کاتی گەڕان بە دوای هاوکاری خۆراک بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە.
شێخ حەسەن بن عەلی کەتانی سەرۆکی یەکێتی زانایانی مەغریب لەبارەی راگەیەندراوی ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام وتی، "ئەم راگەیەندراوە دڵەکەمانی پارچە پارچە کرد. جارێکی دیکە وەبیری هێنایەوە کە ستەم و تەنها لە غەززە لە چ ئاستێکدایە."
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتی هێرش سەر شاری جەنین گەنجێکی فەلەستینییان دەستبەسەر کرد و نزیکەی ٢٩ هەزار شیکل زەڕەنگەری و هەزار و ٥٠٠ شیکلی پارەیان لە ماڵی بنەماڵەیەک دزی.