دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەتەنز و ئیسفەهان توانای درێژەدان بە ئۆپڕاسیۆنەکانیان هەیە

هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئیسفەهان کاریگەرییەکی سنوورداری هەبوو. تەنیا دامەزراوەی فۆردۆ بەشێکی زیانی پێگەیشت، لە کاتێکدا ژێرخانی ئەتۆمی ئێران تا ڕادەیەکی زۆر پارێزراو بوو.
باس لەوە کرا کە ئەو هێرشە ئاسمانیانەی ئەمریکا لە ٢٢ی حوزەیران بۆ سەر ٣ دامەزراوەی ئەتۆمی گرنگی ئێران ئەنجامیان دا، نەیانتوانی ئەو کاریگەرییە چاوەڕوانکراوە بەرهەم بهێنن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئێن بی سی نیوز، بە پشت بەستن بە پێنج بەرپرس کە ناویان نەهاتووە و ئاگاداری ئەو بابەتەن، هیچ زیانێکی گەورە بە دامەزراوەکانی نەتەنز و ئیسفەهان نەکەوتووە. تەنها دامەزراوەی فۆردۆ لە ئەنجامی هێرشەکاندا کەمبوونەوەی کاتی توانای پیتاندنی بەخۆیەوە بینی.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئیدارەی واشنتۆن پێشکەشی ئەندامانی کۆنگرێس و بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری و وڵاتانی هاوپەیمانی کرد، ئەو بەرپرسانە جەختیان لەوە کردەوە کە هێرشەکان نەیانتوانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە تەواوی ڕابگرن. ئاماژەیان بەوەشدا کە ئێران دەتوانێت لە چەند مانگی داهاتوودا دەست بە چالاکییەکانی پیتاندنی ئەتۆمی بکاتەوە.
لە کاتێکدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە هەندێک بەیاننامەدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە توانای ئەتۆمی ئێران لەناوچووە، هەمان سەرچاوەکان رایانگەیاندووە کە پێش هێرشەکە زانرابوو کە دامەزراوەکانی نەتەنز و ئیسفەهان ئەوەندە پارێزراو دروستکراون کە تەنانەت بۆمبی بنکەر بستەریش نەیانتوانیوە زیان بە بنگەکە بگەیێنن. پێدەچێت ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ژێر زەویدا هەڵدەگرێت و ئەو یەدەگانە تا ئێستاش هەن.
ئەم هێرشانە بۆ سەر ئێران بەشێک بوو لە شەپۆلێکی هێرشی هەماهەنگی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر. لە تۆڵەسەندنەوە لە هێرشەکەی ئەمریکا، ئێران لە ٢٣ی حوزەیران بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدی قەتەری کردە ئامانج کە سەر بە ئەمریکایە و دواتر دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە ٢٤ی حوزەیران ئاگربەستی نێوان ئێران و رژێمی سەهیۆنی راگەیاند، هەروەها ترامپ رایگەیاند کە بە دوای ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران دەگەڕێت بۆ ڕاگرتنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی بە تەواوی.
بەڵام سەرچاوە دیپلۆماسییەکان باس لەوە دەکەن کە ئێران دەستبەرداری تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی نابێت و ئەو ژێرخان و سیستەمی بەرگرییەی کە لەم بوارەدا پەرەی پێداوە، بەرخۆدانی بەرچاوی لە بەرامبەر هێرشە ڕاستەوخۆکانی ئەمریکا نیشان داوە. شارەزایانی ناوچەکە دەڵێن ئەمریکا ناتوانێت ئێران بە دەستێوەردانەکانی سەربازی بخاتە سەر ئەژنۆی خۆی و ئەم هێرشانە ڕێگای دیپلۆماسی زیاتر ئاڵۆزتر دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە گەلی برسیی غەززەی کردە ئامانج کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٩ کەس شەهید بوون و ٧٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە قەزای یەعبودی شاری جەنین گەنجێکی فەلەستینی ١٣ ساڵە بە ناوی عەمر قەبحە شەهید بوو.
سوریا رایگەیاند کە هێزێکی تایبەت ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی سوەیدا کە تادێت زیاتر بووە و زۆر کەسی کوشتووە.
رژێمی سەهیۆنی قوتابخانە و خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکانی کردە ئامانج کە پەنابەران لە غەززە تێیدا دەمێننەوە. لەو هێرشانەدا لانیکەم ٧ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.