هێزەکانی داگیرکەر دووبارە هێرشیان کردە سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری: لانیکەم ٢٩ شەهید و زیاتر لە ٧٠ بریندار

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە گەلی برسیی غەززەی کردە ئامانج کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٩ کەس شەهید بوون و ٧٠ کەسیش بریندار بوون.
فەلەستینییەکان ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە نۆرەی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی لە خاڵی دابەشکردنی هاوکاری کە لە لایەن رژێمی داگیرکەر و ئەمریکا دامەزراوە تووشی هێرش بوون.
داگیرکەران راستەوخۆ تەقەیان کردە سەر گەلی مەدەنی کە لە دەست برسێتی دەناڵن.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٩ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٧٠ کەسیش بریندار بوون. بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەکانی رەفەح و ناوچەکانی دەوروبەر.
شاهێدحالەکان باسیان لەوە کرد فەلەستینییەکان بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر برسی و تێنوو چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری بوون و داگیرکەران بە بێ هیچ هۆشداریێک راستەوخۆ تەقەیان کردووە سەر فەلەستینییەکان.
دوای ئەم هێرشە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرش سەر خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری شەهید بوون گەشتە نزیکەی ٩٠٠ کەس. کاربەدەستانی فەلەستینی باس لەوە دەکەن کە ئەم ناوەندە یارمەتییانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، بە شێوەیەکی سیستماتیک بە هەماهەنگی لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی، خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانجی لاواز.
هەر لەو ڕۆژەدا جیبالیا لە باکوری غەززە و کەمپی ئەلبورەیج لە ناوەند و ناوچەی دەوروبەری خان یونس لە باشووریش بە تۆپ و هێرشی ئاسمانی کرانە ئامانج. بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی بە تایبەتی لە ناوچە پەنابەرەکانی جیبالیا گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوە ئیسلامییەکان و کۆمەڵەی زانایان لە سەرانسەری جیهان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هێرشی سەهیۆنییەکان بۆ سەر خاکی سوریایان شەرمەزار کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە کاتی هێرشەکاندا بە تایبەت خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری دەکاتە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٤٧ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس وتی، "ئەی سەرۆکان، حیزبەکانی گەورە و زانایانی ئوممەت! لەکن خودا ئێمە لە ئێوە گلیدار دەبین. ئێوە لە داوای هەر یەتیم، بیوەژن، کۆچبەر، بریندار و برسی بەرپرسیارن. قورسی خوێنی دەیان هەزار بێ تاوان لە ئەستۆی ئێوەدایە."