رژێمی داگیرکەر دووبارە هێرشی کردە سەر مەدەنییەکان لە رەفەح: ٥ شەهید

سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر مەدەنییەکان لە شاری رەفەح کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی دووبارە هێرشی کردە سەر مەدەنییەکان لە خاڵی دابەشکردنی هاوکاری مۆریی "شاکوش" لە باکووری شاری رەفەح. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٥ کەس شەهید بوون.
هەروەها باس لەوە کرا کە تیمەکانی تەندروستی ژمارەیەکی زۆر برینداریان رەوانەی نەخۆشخانەکان کردووە.
ئەم هێرشە سەرەڕای میکانیزمی یارمەتیدانی بەناو ئیسرائیلی-ئەمریکی، کە لە ٢٧ی ئایارەوە دەستیپێکردووە و لە ڕێگەی دامەزراوەی فریاگوزاری مرۆیی غەززەوە کاردەکات. بە سەدان فەلەستینی لە کاتی گەیاندنی یارمەتییەکان لە ژێر هەمان سیستەمدا کراونەتە ئامانج و شەهید کراون.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە غەززە جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم هێرشانە بوونەتە "تەڵەی هاوکاری". ئەو ڕێکخراوانە جەختیان لەوە کردەوە کە بەئامانجگرتنی تەنانەت خاڵە یارمەتییەکانیش دەگاتە لەناوبردنی ڕاستەوخۆی خەڵکی مەدەنی و رژێمی سەهیۆنی لەژێر پەردەی یارمەتیدان درێژە بە کۆمەڵکوژییەکانی خۆی دەدات.
زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بانگەوازیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە کۆتایی بە گەمارۆی غەززە بهێنن و دەروازە سنوورییەکان بکەنەوە و گەیاندنی یارمەتییەکان بە سەلامەتی مسۆگەر بکەن.
ئەم دوایین هێرشە لە ڕەفەح، جارێکی دیکە سیاسەتە بەردەوامەکانی ڕژێمی سەهیۆنی لە ترساندنی گەلی فەلەستین لە ڕێگەی برسیکردن، گەمارۆدان و کۆمەڵکوژی ڕاشکاوانە ئاشکرا کرد. زیاتر لە ٦٥٠ ڕۆژە گەمارۆ و وێرانکارییەکانی غەززە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە گەلی برسیی غەززەی کردە ئامانج کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٩ کەس شەهید بوون و ٧٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە قەزای یەعبودی شاری جەنین گەنجێکی فەلەستینی ١٣ ساڵە بە ناوی عەمر قەبحە شەهید بوو.
سوریا رایگەیاند کە هێزێکی تایبەت ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی سوەیدا کە تادێت زیاتر بووە و زۆر کەسی کوشتووە.
رژێمی سەهیۆنی قوتابخانە و خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکانی کردە ئامانج کە پەنابەران لە غەززە تێیدا دەمێننەوە. لەو هێرشانەدا لانیکەم ٧ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.