شەڕ و پێکدادان لە سوەیدا دووبارە دەستیپێکردەوە

جارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان گروپەکانی دورزی و بەدەوی لە سوەیدا پەرەی سەند.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامەکانی سوریادا بڵاوکراونەتەوە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان گروپە چەکدارەکانی دورزی و بەدەوی لە شاری سوەیدا دەستیپێکردووەتەوە.
لە هەواڵەکاندا باس لەوە کرا کە گروپە دروزەکان هێرش دەکەنە سەر بەدەوییەکانی نیشتەجێی ناوچەکە، هەروەها بەدەویەکان لە هەندێک ناوچەوە دەستیان بە کۆچکردن کردووە.
باس لەوە کرا کە گرووپە دورزییەکان لە گەڕەکی ئەلمەقوەس خەڵکی مەدەنی بەدەوییان کوشتووە و گرووپە بەدەوییەکان هێرشیان کردووەتە سەر دروزەکان.
دوابەدوای ئاگربەستی نێوان حکومەت و گروپە دروزەکان لە شاری سوەیدا، یەکینەکانی سوپای سوریا لەو شارە کشایەوە.
لەو تێکهەڵچوونانەی کە یەکشەممەی ڕابردوو لە نێوان گروپە چەکدارەکانی دروز و بەدەوی لە شاری سوەیدا دەستیپێکرد، تا ئێستا ٣٤٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە گەلی برسیی غەززەی کردە ئامانج کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٩ کەس شەهید بوون و ٧٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە قەزای یەعبودی شاری جەنین گەنجێکی فەلەستینی ١٣ ساڵە بە ناوی عەمر قەبحە شەهید بوو.
سوریا رایگەیاند کە هێزێکی تایبەت ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی سوەیدا کە تادێت زیاتر بووە و زۆر کەسی کوشتووە.
رژێمی سەهیۆنی قوتابخانە و خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکانی کردە ئامانج کە پەنابەران لە غەززە تێیدا دەمێننەوە. لەو هێرشانەدا لانیکەم ٧ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.