هودا پار سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەکات

زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لەگەڵ پەرلەمانتارانی حیزبەکەی سەردانی نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لەگەڵ پەرلەمانتاران شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و فاروق دینچ پەرلەمانتاری مێرسین سەردانی نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کرد.
هەژمارەی فەرمی پەرلەمانی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە سەردانەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا کە نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلمانی توریکا پێشوازی لە زەکەیا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار، پەرلەمانتاری عەنتاب شاهزادە دەمیر و فاروق دینچ پەرلەمانتاری مێرسین کردووە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە سەردانەکە راگەیاند، "ئێمە لە ئۆفیسەکەی سەردانی بەڕێز نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان کرد. ئێمە زانیاریمان لەبارەی ئەو ئەنجومەنەی بڕیارە لە پەرلەمان دامەزرێنرێت زانیاریمان وەرگرت و باس لە هەست و رامانەکانی کرد. ئێمە بە دڵگەرمی پێشوازی لە هەموو هەوڵێک بۆ دامەزراندنی برایەتی دەکەین. بەهۆی پێشوازیەکەی سوپاگوزاری لە سەرۆکی پەرلەمان دەکەم."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە گەلی برسیی غەززەی کردە ئامانج کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٩ کەس شەهید بوون و ٧٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە قەزای یەعبودی شاری جەنین گەنجێکی فەلەستینی ١٣ ساڵە بە ناوی عەمر قەبحە شەهید بوو.
سوریا رایگەیاند کە هێزێکی تایبەت ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی سوەیدا کە تادێت زیاتر بووە و زۆر کەسی کوشتووە.
رژێمی سەهیۆنی قوتابخانە و خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکانی کردە ئامانج کە پەنابەران لە غەززە تێیدا دەمێننەوە. لەو هێرشانەدا لانیکەم ٧ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.