باڵیۆزی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە رووسیا بە شێوەی فەرمی دەستبەکار بوو

مەولەوی گول حەسەن باڵیۆزی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە رووسیا بە شێوەی فەرمی دەستبەکار بوو.
بە پێی ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی ئەفغانستان باختەر، مەولەوی گول حەسەن باڵیۆز و نوێنەری ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە رووسیا بە شێوەی فەرمی دەستبەکار بوو.
باڵیۆز مەولەوی گول حەسەن دوای دەستبەکار بوون لەگەڵ دیپلۆماتەکان و کارمەندانی باڵیۆزخانە کۆبوونەوەیەکی رێکخست.
حەسەن ئەوەشی خستەڕوو، بە خۆبەخشی و هاوکاری تەواو لەگەڵ کارمەندان کاری باڵیۆزخانە بەگوێرەی ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە ئەنجام دەدەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان پێشوازیی فیدراسیۆنی رووسیای لە باڵیۆزی ئەفغانستان وەک هەنگاوێکی کاریگەر هەڵسەنگاند و هیوای ئەوەی دەربڕی کە ئەم هەنگاوە گرنگە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و جۆراوجۆردا زیاتر فراوانتر و پتەوتر بکات. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئۆگاندا لە سۆماڵ، پێدەچێت ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٤ هەزار و ٥٩٢ کەس.
لە وڵاتی پاکستان چەند هەفتەیە بارانی وەزری گەرما کاریگەری زیاد کردووە و بەهۆیەوە لانیکەم ٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران یاسای راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی واژۆ کرد.