کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرە سەربازییەکانی ئۆگاندا: ٥ کەس بێسەروشوێنن، ٣ بریندار

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئۆگاندا لە سۆماڵ، پێدەچێت ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
سوپای ئۆگاندا راگەیاند، یەکێک لە هەلیکۆپتەرەکانیان لە مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ کەوتووەتە خوارەوە و لە کۆی هەشت کەسی ناو کۆپتەرەکەش ترسی مردنی پێنج کەسیان هەیە.
فیلیکس کولایگی وتەبێژی سوپای ئۆگاندا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ٣ کەسی ناو هەلیکۆپتەرەکە بە برینداری ڕزگار بوون و هەوڵەکانی گەڕان و پشکنین بەردەوامە.
کولایگی وتی، "٨ کەس لەناو هەلیکۆپتەرەکەدا بوون، ٣ کەسیان سەلامەتن، گەڕان بەدوای ونبووەکاندا هێشتا بەردەوامە."
وتەبێژی سوپا ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عەدەن ئادە روویداوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٤ هەزار و ٥٩٢ کەس.
لە وڵاتی پاکستان چەند هەفتەیە بارانی وەزری گەرما کاریگەری زیاد کردووە و بەهۆیەوە لانیکەم ٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران یاسای راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی واژۆ کرد.