لە پاکستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا

لە وڵاتی پاکستان چەند هەفتەیە بارانی وەزری گەرما کاریگەری زیاد کردووە و بەهۆیەوە لانیکەم ٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
دەسەڵاتی بەڕێوبەری باری لەناکاوی نیشتیمانی پاکستان راگەیاند، لە دوو ڕۆژی کۆتاییدا بەهۆی رووداوەکانی پەیوەندیدار بە باران ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی دەزگاکە، لە ٢٦ی حوزەیرانەوە بەهۆی رووداوەکە ٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٧ کەسیش بریندار بوونەتە.
بەشێکی گەورەی رووداوەکان لە پارێزگاکانی پەنجاب و خەیبەر پەختونخوا روویان داوە.
دایرەی کەشناسی پاکستان هۆشداری دەدات لە ٢٤ کاتژمێری دەهاتوودا پێدەچێت لە هەنێک ناوچەکانی وڵات بارانی زیاتر ببارێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئۆگاندا لە سۆماڵ، پێدەچێت ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٤ هەزار و ٥٩٢ کەس.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران یاسای راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی واژۆ کرد.