ملیۆنان کەس لەسەر شەقامەکانی یەمەن: سڵاو بۆ بەرخۆدانی غەززە و ئێران

بە ملیۆنان یەمەنی ڕژانە سەر شەقامەکان و پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی غەززە و ئێران لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی بە ملیۆنان کەس جارێکی دیکە لە شارە جۆربەجۆرەکانی سەرتاسەری یەمەن ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ئاهەنگگێڕان بە هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی ئێران لە شەڕی ئەم دواییە و پێدانی پەیامی پشتیوانی لە غەززە.
ئەو ڕێپێوانانەی لە ژێر دروشمی "سەرکەوتنی ئێران پیرۆز بێت، ئێمە لەگەڵ غەززەین؛ تا سەرکەوتن!" جارێکی دیکە دەنگی بەرزبوونەوەی بەرخۆدانی ناوچەیی لە دژی رژێمی سەهیۆنی لە چاوی خەڵکدا ئاشکرا کرد.
سەدان هەزار کەس بەشدارییان لەو خۆپیشاندانانەدا کرد کە لە یەک کاتدا لە زۆرێک لە پارێزگاکانی یەمەن لەوان سەعدە، ڕیمە و مەئریب بە تایبەت لە گۆڕەپانی سەبعین لە شاری سەنعای پایتەخت بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندەران هەم سڵاویان لە خۆڕاگری گەلی فەلەستین کرد و هەمیش هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی ئێرانیان لە بەرامبەر هێرشەکانی سەهیۆنییەکان بەرز نرخاند.
لەم بەیاننامەیەی کە لە ڕێپێوانەکەدا خوێندرایەوە هاتووە، "سوێند بەیعەت بە خوا و پێغەمبەرەکەی و ڕێبەرمان سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی دەخۆین، هەرگیز لە ڕێگای بەرخۆدان دوور ناکەوین، پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە گەلی ئێران و سەرکردایەتی و قارەمانەکانیان دەکەین. ئامێزگرتنی ئێران بۆ بەرخۆدان و دەسەڵاتی خۆڕاگری، پێویستە نموونەیەک بێت بۆ هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی."
یەمەنییەکان وێڕای ئەوەی رایانگەیاند کە ئەو هاودەنگییە ستراتیجییە لە باوەش دەگرن کە لە نێوان ئێران و بەرخۆدانی فەلەستین دامەزراون.
یەمەنییەکان جەختیان لەوە کرد کە "ئەو لێدانانەی کە موجاهیدەکانی فەلەستینی لە دوژمنی سەهیۆنی داوە، دەرکەوتنی شەرەفمەندانەی بەرخۆدانن کە سەری ئوممەت بەرز دەکەنەوە. ئێمە بەردەوام دەبین لە وەستانەوە لە تەنیشت براکانمان لە غەززە، سەرچاوەکانمان بۆ ئەوان تەرخان دەکەین و هەموو جۆرە پشتیوانییەک پێشکەش دەکەین. ئەم ڕێگایە ڕێگای شەهیدبوون و سەرکەوتنە."
گەلی یەمەن جارێکی دیکە رایانگەیاند کە هەموو ئەو بەرانەی کە دژی رژێمی سەهیۆنی دەجەنگن وەک "بەرەی یەکگرتووی یەک ئوممەت" دەبینن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر سەربازان لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە پاکستان ١٣ کەس کوژران و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٤١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٣ هەزار و ٥٤٣ کەس.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە خان یونس ٤ زرێپۆشی داگیرکەر بە مووشەکی "یاسین ١٠٥" کرانە ئامانج.
لە ناو ئاردەکانی کە لە لایەن دەزگاکانی هاوکاری سەر بە رژێمی داگیرکەر ناردرابوون ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە. بەرپرسانی حکومەت راگەیاند کە ئەمە هەوڵێکی پلان بۆ داڕێژراوە بۆ تێکشکاندنی کۆمەڵگەی فەلەستین لە ناوەوە.