هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر سەربازانی پاکستان: ١٣ کوژراو و ٢٩ بریندار

لە ئەنجامی هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر سەربازان لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە پاکستان ١٣ کەس کوژران و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
هێرشەکە لە ناوچەی وەزیرستانی باکووری سەر بە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا ئەنجام درا.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، چەکداران هێرشیان کردووەتە سەر یەکەیەکی سەربازی کە ئەرکی فڕێدانی بۆمبیان ئەنجام داوە لە بازاڕی خادی لە ناحیەی میر عەلی سەر بە وەزیرستانی باکوور.
سەرچاوە ئەمنییەکان رایانگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە پڕ بووە لە تەقەمەنی و خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە تیمی فڕێدانی بۆمبدا کێشا و تەقیوەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٣ سەرباز کوژراون و ٢٩ کەسیش برینداربوون کە ١٩ کەسیان مەدەنی و ١٠ سەرباز بوون.
تیمەکانی فریاگوزاری و هێزە ئەمنییەکان کە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، تەرمەکان و بریندارەکانیان بردووە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک. باری تەندروستی بەشێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
ئەم هێرشە لەلایەن گروپێکەوە بە ناوی اسود الحرب بە ئەستۆ گیرا کە سەر بە ڕێکخراوی قەدەغەکراوی تەحریک تالیبان پاکستانن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٤١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٣ هەزار و ٥٤٣ کەس.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە خان یونس ٤ زرێپۆشی داگیرکەر بە مووشەکی "یاسین ١٠٥" کرانە ئامانج.
لە ناو ئاردەکانی کە لە لایەن دەزگاکانی هاوکاری سەر بە رژێمی داگیرکەر ناردرابوون ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە. بەرپرسانی حکومەت راگەیاند کە ئەمە هەوڵێکی پلان بۆ داڕێژراوە بۆ تێکشکاندنی کۆمەڵگەی فەلەستین لە ناوەوە.