کەتائیبی قەسام: لە خان یونس ٤ زرێپۆش کرانە ئامانج، کوژراو و بریندار هەن

کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە خان یونس ٤ زرێپۆشی داگیرکەر بە مووشەکی "یاسین ١٠٥" کرانە ئامانج.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، ئۆپڕاسیۆنەکە لە ناوچەی عەباسان کەبیرە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس ئەنجام دراوە و لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا سەربازەکانی داگیرکەر کوژراون و بریندار بوونەتە و دواتر ئۆپڕاسیۆنەکە هەلیکۆپتێری داگیرکەر بۆ گواستنەوەی قوربانییەکان هاتووە ناوچەکە.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، دوێنێ لە هەمان ناوچەدا تانکی مەرکاوا و زرێپۆشێکی کاری جۆری D9 بە تەقەمەنی کاریگەری بەرزیان کردۆتە ئامانج.
قەسام هەروەها ڕایگەیاند کە لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا بە هاوەنی مەودای مامناوەند هێرشیان کردووەتە سەر سەربازانی داگیرکەر و ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە ناوچەی سەتر لە باکووری ڕۆژئاوای خان یونس جێگیر بوون. بەهەمان شێوە باڵی چەکداری جیهادی ئیسلامی، سەرییەکانی قودس، رایانگەیاند کە بە هاوەنێکی قورس لە چڕبوونەوەی داگیرکەرانی دەوروبەری مزگەوتی حەلیمە لە باشووریان داوە.
خۆڕاگریی فەلەستین سەرەڕای هێرشە جینۆسایدییەکانی رژێمی سەهیۆنی کە زیاتر لە ٢٠ مانگە بەردەوامە، بەردەوامە لە بەرخۆدانی چەکداری لە کەرتی غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر سەربازان لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە پاکستان ١٣ کەس کوژران و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٤١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٣ هەزار و ٥٤٣ کەس.
لە ناو ئاردەکانی کە لە لایەن دەزگاکانی هاوکاری سەر بە رژێمی داگیرکەر ناردرابوون ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە. بەرپرسانی حکومەت راگەیاند کە ئەمە هەوڵێکی پلان بۆ داڕێژراوە بۆ تێکشکاندنی کۆمەڵگەی فەلەستین لە ناوەوە.