١٠٠ فەلەستینی لە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە شەهید بوون

لانیکەم ١٠٠ فەلەستینی لە هێرشەکانی دوێنێ بۆ سەر کەرتی غەززە لەلایەن رژێمی بکوژەوە کوژران کە ١٣ کەسیان لە خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان بوون.
سوپای رژێمی سەهییۆنی لە بەرەبەیانی دوێنێوە هێرشی هاوکات بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ئەنجام دەدات.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی نەخۆشخانەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا کە ماڵێک لە گەڕەکی شوجاعیە لە باشووری شاری غەززە کراە ئامانج، ١٢ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. باری تەندروستی بەشێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
ماڵێکی دیکەی گەڕەکی شوجاعیە بۆردومان کرا و بەو هۆیەوە ٥ فەلەستینی دیکە شەهید بوون کە ٢یان منداڵ بوون.
لە ئاکامی هێرش سەر ماڵێک لە کەمپی پەنابەرانی شاتی لە ڕۆژئاوای شاری غەززە، چوار منداڵ شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
هێرشێکی دیکەی ئاسمانی کە ڕاستەوخۆ خەڵکی مەدەنی لە ڕۆژئاوای شارەکە کردە ئامانج، ٥ کەسی لێ شەهید بوون.
بەهۆی بۆردومانی ماڵێک لە ناوچەی کەرامە لە باکووری ڕۆژئاوای غەززە، ٥ فەلەستینی کە دایکێک و دوو منداڵەکەی لە نێویاندا شەهید بوون.
لە هێرشەکەدا بۆ سەر خاڵێک کە خەڵکی سڤیل لە ناوەندی شارەکەدا کۆبوونەتەوە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
لە پەلاماری شارۆچکەی جیبالیا نەزلە لە باکووری کەرتی غەززە، ٣ فەلەستینی شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر ماڵێک لە باکووری کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە دەڤەری ناوەڕاست شەش کەس شەهید بوون، هەروەها چوار کەسیش لە ماڵێکی دیکە کە لە دەیر بەلاح کرابووە ئامانج شەهید بوون.
لە هێرشەکەدا کە خەڵکی سڤیل لە شەقامی سەلاحەدین لە باشووری غەززە کە چاوەڕوانی یارمەتی بوون، کردە ئامانج، ٧ فەلەستینی شەهید بوون و ٢ کەسیان بە سەختی ١٨ کەسیش بریندار بوون.
٣ فەلەستینی لە هێرشێکی دیکەدا لە ڕۆژئاوای شاری رەفەح شەهید بوون و خەڵکی مەدەنی چاوەڕێی یارمەتیییان کردە ئامانج.
لەو هێرشانەی کە لە شاری خان یونس ئەنجام دراون، ٥ فەلەستینی شەهید بوون کە ٢ کەسیان چاوەڕێی یارمەتی بوون.
لە چەند کاتژمێری کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرش سەر چەند ناوچەیەکی غەززە لانیکەم ٣٩ کەس شەهید بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس راگەیاند کە بەرخۆدان لە دژی رژیمی داگیرکەر بەردەوامە.
رژیمی سەهیۆنی لە ماوەی دوو هەفتەی کۆتاییدا لە شاری تولکەرمی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو لانیکەم ٥٠ خانووی ڕوخاند.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە وڵاتی کۆلۆمبیا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی جووڵەکەی داگیرکەر بۆ سەر قەزای کەفر مالک لە ڕۆژهەڵاتی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ٣ فەلەستینی شەهید بوون و ٧ کەسیش بریندار بوون.