چەتەکانی جووڵەکە لە کەفر مالک ٣ فەلەستینییان شەهید کرد

لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی جووڵەکەی داگیرکەر بۆ سەر قەزای کەفر مالک لە ڕۆژهەڵاتی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ٣ فەلەستینی شەهید بوون و ٧ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داگیرکەر و سەربازەکانی داگیرکەر بۆ سەر قەزای کەفر مالک ٣ فەلەستینی شەهید بوون و ٧ کەسیش بریندار بوون.
مانگی سووری فەلەستینی راگەیاند، تیمەکانی تەندروستی کاتێک چوونەتە شوێنی رووداوەکە سەرقالی بریندارەکان بوون و بەشێکی گەورەی بریندارەکان دۆخی تەندروستیان گرانە.
چەتەکانی جووڵەکە خانوو و ئۆتۆمبێڵیان سووتاند
سەرچاوە ناوخۆییەکان باسیان لەوە کردووە کە دەیان جولەکە بە کۆمەڵ هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەکە و ئاگریان لە ماڵ و ئۆتۆمبێلە مەدەنییەکان بەرداوە. خەڵکی کەفر مالیک و فەلەستینیەکانی گوندەکانی دەوروبەر هەوڵیان دا پێکەوە بەرەنگاری ئەو هێرشە ببنەوە.
هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی پارێزگارییان لە چەتە هێرشبەرەکان کرد و تەقەیان لە خەڵکی مەدەنی کرد و ڕێگرییان لە گەیشتن بە ئەمبولانسەکان بە بریندارەکان کرد.
دوو ڕۆژ پێشتریش لە هەمان شارۆچکەدا، سەربازانی رژێمی سەهیۆنی، بە تەقە ڕاستەوخۆ، عەمار موعتاز، وەرزشکاری منداڵی تەمەن ١٣ ساڵانیان شەهید کرد. عەمار وەرزشوانێکی گەنج بوو لە تیپی نیشتمانی موای تای فەلەستین.
لەیلا گەنم، پارێزگاری ڕامەلڵا و ئەلبیرە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هێرشەکە رایگەیاندووە، "ئەم هێرشە دڕندانەیە لەلایەن چەتەکانی جولەکەوە لەژێر پاراستنی ڕاستەوخۆی سوپای داگیرکەردا، نموونەیەکی ڕوونە لەو سیاسەتەی کۆمەڵکوژی سیستماتیکی کە لە کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام دراوە، ئەمەش پەیوەندییەکی دیکەیە لە کۆمەڵکوژییەکەی غەززە".(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان کە لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی یارمەتی لە کەرتی غەززە پێشکەش دەکرێن، ئەمڕۆ دەستیپێکرد. لە کاتێکدا ئۆپڕاسیۆنەکانی دابەشکردن لە غەززە و باکوور بە سەلامەتی لە ژێر چاودێری هۆزە فەلەستینییەکان و لیژنە جەماوەرییەکاندا ئەنجام دەدرێن، هێرشێکی جددی بۆ سەر کاروانی هاوکارییەکان لە ناوچەی خان یونسی باشوور ئەنجام درا.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی ئیستیفزازیان ئەنجام دایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٢٥٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٢ هەزار و ٤٥٨ کەس.
شێخ صانع الله کە وەک نوێنەری ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە ئەنقەرە دەستنیشان کرابوو لە لایەن تورکیا بە شێوەی فەرمی وەک "باڵیۆزی دەسەڵاتی تەواو" قبول کرا.