سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە ماوەی دوو هەفتەدا ٥٠ خانوویان ڕوخاند

رژیمی سەهیۆنی لە ماوەی دوو هەفتەی کۆتاییدا لە شاری تولکەرمی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو لانیکەم ٥٠ خانووی ڕوخاند.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی فەلەستین وەفا، رژیمی سەهیۆنی لە ماوەی دوو هەفتەی کۆتاییدا لە شاری تولکەرم و کەمپی پەنابەرانی نور شەمسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو لانیکەم ٥٠ خانووی ڕوخاند.
سوپای داگیرکەر باسی لەوە کرد کە لەو شوێنانەی خانوویان ڕوخاندووە شەقامەکانی گەورە دروست دەکەن کە تەنگ نەبێت.
بەهۆی هێرشەکانی داگیرکەر زیانێکی گەورە بە ژێرخانی شارەکە گەشتووە و سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە ڕوخاندنی خانووکان لە کەمپی نور شەمس.
گەلی ناوچەکە باسیان لەوە کرد کە سەهیۆنییەکان رێگە نادەن فەلەستینییەکان بچنە ماڵەکانیان و تەنانەت کەڵوپەڵەکانیان لە ناو خانووکان دەربێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان کە لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی یارمەتی لە کەرتی غەززە پێشکەش دەکرێن، ئەمڕۆ دەستیپێکرد. لە کاتێکدا ئۆپڕاسیۆنەکانی دابەشکردن لە غەززە و باکوور بە سەلامەتی لە ژێر چاودێری هۆزە فەلەستینییەکان و لیژنە جەماوەرییەکاندا ئەنجام دەدرێن، هێرشێکی جددی بۆ سەر کاروانی هاوکارییەکان لە ناوچەی خان یونسی باشوور ئەنجام درا.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی ئیستیفزازیان ئەنجام دایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٢٥٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٢ هەزار و ٤٥٨ کەس.
شێخ صانع الله کە وەک نوێنەری ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە ئەنقەرە دەستنیشان کرابوو لە لایەن تورکیا بە شێوەی فەرمی وەک "باڵیۆزی دەسەڵاتی تەواو" قبول کرا.