چەتەکانی جووڵەکە هێرشیان کردە سەر فەلەستینییەکان لە ئەلخەلیل: شەهیدێک و ٨ بریندار

لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی جووڵەکەی سەهیۆنی لە کەناری ڕۆژئاوا فەلەستینیێکی تەمەن ٤٨ ساڵە شەهید بوو و ٨ فەلەستینیش بریندار بوون.
شاری سوریف لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا ئەمڕۆ بووە شاهێدی هێرشەکانی نوێی چەتەکانی داگیرکەری سەهیۆنی.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا فەلەستینیێک ٤٨ ساڵە بە ناوی محەمەد ئەحمەد مەحموود ئەلحور شەهید بوو و ٨ کەسیش بریندار بوون. دۆخی تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان گرانە.
حازم غەنیمەت سەرۆکی شارەوانی سوریف باسی لەوە کرد، رووداوەکە لە ناوچەی قەرینەت رووی داوە.
چەتەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی سەربازەکانی داگیرکەر زەوییەکانی کشتوکاڵییان لە ناوچەکە سووتاند. تەقە کرایە سەر فەلەستینییەکان کە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان دەدا.
دوابەدوای ئەو هێرشە، بەشێک لە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک گواسترانەوە، بەشێکی دیکەشیان لە بنکە تەندروستییەکانی شاری سوریف چارەسەر کران. سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە، کە هێرشبەرەکان دوای رووداوەکە ناوچەکەیان بەجێنەهێشتووە و لەژێر پاراستنی داگیرکەراندا بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەلی شەمخانی راوێژکاری رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێک بۆ خەڵکی ئێران و رابەرایەتی ناردووە و وتووە، "من زیندووم و ئامادەی فیدابوونم."
ئەمڕۆ بەیانی ئێران راستەخۆ شاری بیرالسبعی داگیرکراوی کردە ئامانج. ئایەتولڵا سەید عەلی خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران وتی، "دوژمنی سەهیۆنی ئێستا سزا دەدرێت."
شەڕی جینۆسایدی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە بەردەوامە. لە ٩٥هەمین ڕۆژی هێرشەکاندا، لانیکەم ٩٢ فەلەستینی لەوان ئەوانەی چاوەڕێی یارمەتیدان شەهید بوون.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس راگەیاند، سەربازێکی داگیرکەر لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک بە قەناسبەدەست کوژرا و ٣ تانکیش بە تەقەمەنی قورس لەناوبران.