کەتائیبی قەسام: سەربازێکی سەهیۆنی لە لایەن قەناسبەدەستێک کرا ئامانج و ٣ تانک لەناوبران

کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس راگەیاند، سەربازێکی داگیرکەر لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک بە قەناسبەدەست کوژرا و ٣ تانکیش بە تەقەمەنی قورس لەناوبران.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس لەبارەی ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە شوجاعیە و جیبالیا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
کەتائیبی قەسام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە ڕۆژهەڵاتی شوجاعیە سەربازێکی داگیرکەر بە قەناس کرایە ئامانج و کوژرا. لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە ڕۆژهەڵاتی جیبالیا ٣ تانکی داگیرکەر لەناوبران.
لە بەیاننامەیەکی جیادا موجاهیدەکانی قەسام رایانگەیاندووە، ٣ تانکی جۆری "مەرکاوا"یان تێکشکاندووە بە سێ تەقەمەنی ژێرزەمینیی جیاواز کە لەسەر میحوەری ڕۆژهەڵاتی جیبەلی دایاننابوو. ڕاگەیەندرا کە پاشماوەی تانکەکان لە دوای تەقینەوەکان لە دەوروبەری ناوچەکە بڵاوبوونەتەوە و داگیرکەرانی سەهیۆنی هێزی پتەوتریان بۆ ناوچەکە ناردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەلی شەمخانی راوێژکاری رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێک بۆ خەڵکی ئێران و رابەرایەتی ناردووە و وتووە، "من زیندووم و ئامادەی فیدابوونم."
ئەمڕۆ بەیانی ئێران راستەخۆ شاری بیرالسبعی داگیرکراوی کردە ئامانج. ئایەتولڵا سەید عەلی خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران وتی، "دوژمنی سەهیۆنی ئێستا سزا دەدرێت."
شەڕی جینۆسایدی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە بەردەوامە. لە ٩٥هەمین ڕۆژی هێرشەکاندا، لانیکەم ٩٢ فەلەستینی لەوان ئەوانەی چاوەڕێی یارمەتیدان شەهید بوون.