کاتزی سەهیۆنی هەڕەشەی تیرۆرکردنی ئایەتولڵا خامنەیی دەکات

ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی تیرۆرکردنی سەید ئایەتولڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کرد.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی داگیرکەر، ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە لە شاری هۆلۆن لە نزیکەی تەلئەبیب راگەیەندراوێکی بۆ ڕۆژنامەنووسان بڵاو کردەوە.
کاتز لە راگەیەندراوەکەی هەڕەشەی تیرۆرکردنی ئایەتولڵا خامنەیی کردەوە و وتی، "دیکتاتۆرێک بەم شێوەیە نابێت بوونی هەبێت."
کاتز سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمڕۆ بەیانی ئیدعای کرد کە گوایە ئامانجیان لاوازکردنی حکومەتی تارانە.
کاتزی تیرۆرست باسی لەوە کرد کە نەتانیاهۆی داگیرکەر و سوپای داگیرکەر فەرمانی هێرشکردنی هێرشەکانی سەر ئێران داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی جووڵەکەی سەهیۆنی لە کەناری ڕۆژئاوا فەلەستینیێکی تەمەن ٤٨ ساڵە شەهید بوو و ٨ فەلەستینیش بریندار بوون.
مووشەکێک کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی کرابوو، ڕاستەوخۆ بەر بیرالسبع (بەرشەبا) کەوت. ڕۆژنامە داگیرکەرەکان بڵاویان کردەوە کە لانیکەم ٣٦ دانیشتوو لە هێرشەکەدا بریندار بوون و هەندێک لە بریندارەکانیش باری تەندروستییان سەختە.
سەردار سەرتیپ محەمەد کەرەمی بوو بە فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران.