فەرماندەی نوێی هێزە وشکانیەکانی سوپای ئێران دەستنیشان کرا

سەردار سەرتیپ محەمەد کەرەمی بوو بە فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەردار سەرتیپ محەممەد کەرەمیی وەک فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران دەستنیشان کرد.
بە پێی میدیاکانی ئێران دەقی فەرمانەکەی خامنەیی بەم شێوەیەیە:
"سەردار سەرتیپ محەممەد کەرەمی؛ ئێوە لەسەر ڕاسپاردەی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و بە پشتبەستن بە شایستەیی و ئەزموونی بەنرخی خۆتان، لە پۆستی فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەستنیشان کران.
ئومێدمان ئەوەیە کە بە پەرەپێدانی توانا هەمەلایەنەکان لە هەموو بوارەکاندا، گەیشتن بە ئاستێکی بەردەوام لە زیادبوون لە ئامادەکاری، و بەهێزکردنی کارمەندان لە ڕووی تەقوا و دووربینییەوە، بناغەیەکی ڕۆحیمان بۆ بنیاتنانی هێزێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێوەرەکانی شۆڕشی ئیسلامیدا.
سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ ژەنەراڵ پاکپور دەردەبڕم بۆ خزمەتە بەنرخ و کاریگەرەکانی لە ماوەی دەورەی فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیدا.
هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوە و هاوکارەکانتان لە خودای گەورەوە دەخوازم."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی تیرۆرکردنی سەید ئایەتولڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کرد.
جەماعەتی إخوان المسلمین پەیامێک بۆ سەید عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نارد و پشتگری گشتی خۆیان بۆ ئۆپڕاسیۆنەکانی دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتایە سەر کەرتی ڕۆژئاوا و خانووی شەهید سامر حوسێنیان ڕوخاند.