نوعمان کورتولموش وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا

نوعمان کورتولموش پەرلەمانتاری ئیستانبوول بۆ قۆناغی دووەمی ٢٨مین قۆناغی یاسادانەوە وەک سەرۆک پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا.
نوعمان کورتورلموش پەرلەمانتاری ئیستانبوول و کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان ٣٢٩ دەنگی وەرگرت و وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا. بە پێی یاسای تورکیا دەبێت سەرۆکی پەرلەمان دەنگی زیاتر لە نیوە پەرلەمانتاران کە ٣٠١ـە بەدەستبهێنێت.
لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا ئوغور بایراکتوتان پەرلەمانتاری ئارتڤین و کاندیدی جەهەپە ١١٨ دەنگ، عوسمان جەنگیز چاندار پەرلەمانتاری دیاربەکر و کاندیدی پارتی دەم ١٨ دەنگ، مستەفا جیهان پاچاجی پەرلەمانتاری ئیستانبوول و کاندیدی ئییی پارتی ٢٦ دەنگ و محەمەد کارامان پەرلەمانتاری سامسوون و کاندیدی پارتی رێگای نوێ ٢٦ دەنگی بەدەستهێنا.
١١ دەنگ وەک دەنگی بەتاڵ هەژمار کرا و پەرلەمانتارێکیش بە هیچ کەس دەنگی نەدابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە حەوشەی نەخۆشخانەی موعامەرانی لە شاری غەززە بە درۆن ٤ ڕۆژنامەنووسی شەهید کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٥٣٠ کەس.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
چەتەکانی جووڵەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و خانوو و ئۆتۆمبێڵەکانی فەلەستینییەکانیان سووتاند.