رژێمی داگیرکەر لە نەخۆشخانە ٤ ڕۆژنامەنووسی شەهید کرد

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە حەوشەی نەخۆشخانەی موعامەرانی لە شاری غەززە بە درۆن ٤ ڕۆژنامەنووسی شەهید کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە کەرتی غەززە. سوپای داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی دووبارە هێرشی کردە سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا بە کۆی گشتی لانیکەم ٢٣ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
یەکێک لە هێرشەکان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر حەوشەی نەخۆشخانەی موعامەرانی لە شاری غەززە ئەنجام درا. لە کاتی هێرشەکەدا ڕۆژنامەنووسان کرانە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ڕۆژنامەنووسەکان ئیسماعیل بەداح، سلێمان حەجاج، ئەحمەد قلجە و سەمیر رفاعی شەهید بوون. ڕۆژنامەنووس عیماد دەلول بە سەختی بریندار بوو.
بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەکە راگەیاند، لە سەرەتای شەڕەوە بۆ جاری ٨م راستەخۆ نەخۆشخانەکە کراوە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرش سەر جبیالیا دوو کەس شەهید بوون کە یەکێکیان ئافرەتێکی دووگیان بوو. لە ئەنجامی هێرش سەر شاری غەززە منداڵێک شەهید بوو. لە ئەنجامی هێرش سەر خانووی خانەوادەی ئەبو شەمالە لە شاری دەیر بەلاح منداڵێکی کچ شەهید بوو و چەندین کەسیش بریندار بون.
هێرشێکی دیکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر باکووری شاری خان یونس ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦ کەس شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە بۆ سەر هەمان ناوچەکە ٢ مەدەنی شەهید بوون.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ١٨٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە کە بەشێکی گەورەیان ئافرەت و منداڵن.
سوپای داگیرکەر تەواوی هێرشەکان بە پشتیوانی بێ سنووری ئەمریکا و بێ دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٥٣٠ کەس.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
چەتەکانی جووڵەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و خانوو و ئۆتۆمبێڵەکانی فەلەستینییەکانیان سووتاند.