چەتەکانی سەهیۆنی خانوو و ئۆتۆمبێلی فەلەستینییەکان دەسووتێنن

چەتەکانی جووڵەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و خانوو و ئۆتۆمبێڵەکانی فەلەستینییەکانیان سووتاند.
چەتەکانی جووڵەکەی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر قەزای دەیر دیبوان لە ڕۆژهەڵاتی شاری رامەلڵا و خانوو و ئۆتۆمبێڵی فەلەستینییەکانیان سووتاند.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١٠ فەلەستینی بریندار بوون.
هەروەها سەهیۆنییەکانی داگیرکەر رێگریان لە چوونەوەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی بۆ ناوچەکە کرد.
سەربازە داگیرکەرانیش رێگای هاتوچۆ بۆ ناوچەکەیان داخست و بەم شێوەیە پشتگریان بە چەتەکانی جووڵەکە دایەوە.
دوای هێرشەکە فەلەستینییەکان بانگێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەپەلە دەستوەردان لە رووداوەکە بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە حەوشەی نەخۆشخانەی موعامەرانی لە شاری غەززە بە درۆن ٤ ڕۆژنامەنووسی شەهید کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٥٣٠ کەس.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.