لە نێجیریا لافاو هەڵسا: ١٥٠ کوژراو و هەزاران ئاوارە

لە وڵاتی نێجیریا بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا لانیکەم ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە شاری مۆکوای ویلایەتی نیجەری وڵاتی نێجیریا بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا لانیکەم ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئیبراهیم عەودو حوسەینی وتەبێژی ئاژانسی بەڕێوبەرایەتی باری لەناکاوی ویلایەتەکە راگەیاند، بەهۆی لافاو زیاتر لە ٣ هەزار کەس بێ خانوو ماون و ٢٦٥ خانوو بە گشتی ڕوخاون.
لە ناوچەکە چالاکییەکانی گەڕان بۆ رزگارکردنی بێ سەروشوێنەکان بەردەوامە و مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.
تیمەکانی هاوکاری و بەڕێوبەرایەتی خۆجێ بەردەوامن لە چالاکییەکانی گەیاندنی هاوکای مرۆیی بە ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نزیکەی ٦٠٠ جووڵەکە ئەمڕۆ بەیانی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە ئەنجامی حەوشەی مزگەوتەکە چالاکییەکانی ئایینی تەلموودیکیان ئەنجام دایەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوو منداڵی فەلەستینی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان شەهید کرد کە ئاویان دەگواستەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٤٧٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٤ هەزار و ٦٩٣ کەس.
هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی بۆ سەر سیستەمی چاودێری تەندروستی لە غەززە، نەخۆشە درێژخایەنەکان بەرەوڕووی مردن دەبنەوە. لەسەدا ٤١ی تووشبووانی سستی گورچیلە بەهۆی شەڕەوە گیانیان لەدەستداوە.