سەرییەکانی قودس بە بۆمبەکانی بەجێماوەی سەهیۆنییەکان کەمینیان بۆ داگیرکەران دانا

سەرییەکانی قودس ئۆپڕاسیۆنێکی تۆکمەی کەمینیان دژی سوپای داگیرکەر ئەنجام دا بە بەکارهێنانی بۆمبێک کە لە تەقەمەنی دروستکرابوو کە لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە بەجێماوە.
سەرییەکانی قودس، باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، گرتە ڤیدیۆییەکانی ئۆپڕاسیۆنی دژی یەکەیەکی سوپای داگیرکەری جێگیرکراو لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەیەکی کورتدا، سەرییەکانی قودس بڵاویانکردەوە، چەکدارەکانیان کەمینی ئەندازیارییان ئەنجام داوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکانی ئەو هێزە داگیرکەرانەی کە لە گەڕەکی شوجاعیە جێگیرکراون، بە بەکارهێنانی بۆمبێک کە لە تەقەمەنی بەجێماوەی سوپای داگیرکەر و تەقەمەنییەکی جۆری "سەقیب" دروستکراوە، و تەقینەوەکەیان ئەنجام داوە.
لە گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکاندا پرۆسەی دانان و داخستنی تەقەمەنی موجاهیدەکانی سەرییەکانی قودس دەردەخات، دواتر گەیشتنی ئۆتۆمبێلەکانی سوپای داگیرکەر بۆ ناوچەی کەمین و ساتی تەقاندنەوەی بۆمبەکان.
بە ڕوونی دەبینرێت کە لە ساتەوەختی تەقینەوەکەدا تۆپێکی ئاگرین دروست بووە و دوکەڵی چڕ بەرز بووەتەوە بۆ ئاسمان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە حەوشەی نەخۆشخانەی موعامەرانی لە شاری غەززە بە درۆن ٤ ڕۆژنامەنووسی شەهید کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٥٣٠ کەس.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
چەتەکانی جووڵەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و خانوو و ئۆتۆمبێڵەکانی فەلەستینییەکانیان سووتاند.