لووتکەی بەغدا دەستیپێکرد: پێدەچێت لەبارەی غەززە هەنگاوی کۆنکرێت بهاوێژرێت
٢٤مین لووتکەی عەرەبی و ٥مین لووکتەی گەشەپێدانی عەرەبی لە بەغدای پایتەختی عێراق دەستیپێ کرد.
لووتکەکە بە بەشدارانی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی، نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی عەرەبی، رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو و ژمارەیەکی زۆر مێوان لە وڵاتانی عەرەبی و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.
دانیشتنی یەکەم لە کۆشکی سەرۆکایەتی حکومەت لە بەغدا بەڕێوەچوو. لە سەرەتا نوێنەری پاشایەتی بەحرێن کە سەرۆکایەتی لووتکەکەی دەکرد وتارێکی پێشکەش کرد و دواتر سەرۆکایەتی لووتەکەکەی رادەستی عێراق کرد. دواتر ئەحمەد ئەبوالغەیس سکرتێری گشتی یەکێتی عەرەبی وتاری پێشکەش کرد. دواتر سەرکردەکانی بەشداربوو وتاریان پێشکەش کرد.
لووتکەکە وەک سێ دانیشتین بەڕێوەدەچێت و دواتر کۆتایی دێت و لە کۆتاییدا "راگەیەندراوی بەغدا" لەبارەی هەردوو لووتکە بڵاو دەکرێتەوە.
ئەم لووتکەیە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە چاوەڕوان دەکرێت هەنگاوی کۆنکرێتی بۆ راگرتنی هێرشە جینۆسایدییەکانی رژێمی سەهیۆنی لە غەززە و گەیاندنی یارمەتییە بەپەلەی خۆراک، ئاو، دەرمان و سووتەمەنی بۆ غەززە.
هەروەها ئەم لووتکەیە لە ڕووی دەستەبەرکردنی هەماهەنگی هەڵوێستە سیاسییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی پێش کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بە هاوبەشی لە لایەن سعودیە و فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، گرنگییەکی گەورەی هەیە کە بەدوای چارەسەری کۆتاییدا بۆ پرسی فەلەستین لەسەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەتی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا چەندین هەڵمەتی ئەنجام دا. ١٠ کەسیان دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان ئەسیرێکی ئازادکراو و یەکێکیان کچێک بوو.
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کەناری غەززە.
فەرماندەیی باشووری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، سوپای ئەمریکا ٣ بەلەمی لەناوبردووە کە گوایە مادەی هۆشبەریان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن هەڵگرتووە و هەشت کەسی لەناو بەلەمەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
لە پارێزگای ئیسفەهانی وڵاتی ئێران لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش بریندار بوون.