بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە کەنداوی عەدەن کەشتیێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کردە ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە لە کەنداوی عەدەن بە مووشەک و درۆن کەشتیێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە ناوی MSC Darwinیان کردووە ئامانج.
سەریع باسی لەوە کرد کە شاری بەندەری ئەیلاتیان لە باشووری خاکەکانی داگیرکراو بە مووشەک کردووە ئامانج و توانیانە لە ئامانجەکە بدەن.
سەریع جەختی لەوە کرد کە بەردەوام دەبن لە کردنە ئامانجی کەشتییەکانی سەر بە رژێمی داگیرکەر و ئەوانەی پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر هەیە لە دەریای سوور، دەریای عومان و زەریای هیند و تا کاتێک هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای داگیرکەر دانیپێنا کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی حزب الله سەربازێکی داگیرکەر کوژراوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوا و لانیکەم ٢٥ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند لە کەنداوی عەدەن، زەریای هیند و دەریای عومان ٣ کەشتییان کردووە ئامانج کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر هەبوو.
لە ویلایەتی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان ٧ سەرتاش کاتێک لە ماڵدا خەوتبوون کوژران.