سوپای داگیرکەر دانیپێنا کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی حزب الله سەربازێکی داگیرکەر کوژراوە.
سوپای داگیرکەر دانێپێنا کە لە کاتی "چالاکیی ئۆپڕاسیۆنی" لە باکووری خاکەکانی داگیرکراو سەربازێکی سەهیۆنی کوژراوە.
داگیرکەران رایگەیاند کە ئەو سەهیۆنییە مردووە، ستاف سەرجەنت حەیم سەباح بووە لە کەتیبەی "٨٩٦"ی "فیرقەی ٩١ی جەلیل".
میدیاکانی داگیرکەر دوێنێ رایانگەیاند، لە سەفەد لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی حزب الله سەربازێکی سەهیۆنی بریندار بووە.
بەم شێوەیە ژمارەی سەربازە کوژراوەکان لە سنووری لوبنان لە ماوەی هەفتەیەک گەشتە ٣ کەس و ژمارەی کوژراوەکان بە گشتی گەشتە ٤٠ کەس.
دوای دەستپێکردنی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا لە ٧ی تشرینی یەکەم حزب الله لە ٨ی تشرینی یەکەم بۆ پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە دەستی بە ئۆپڕاسیۆنەکان لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دادگای نیودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەرکرد.
دوای کۆچی دوایی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە عێراق و لوبان ماتەمینی گشتی راگەیەندرا.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەنجامی رووداوێکی کەوتەخوارەوەی هەلیکۆپتێر پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە گەلی ئێران راگەیاند.
ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پرسەنامەیەکی بە بۆنەی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوڕێیانیان بڵاو کردەوە.