رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوا و لانیکەم ٢٥ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
جەمعیەتی ئەسیرانی فەلەستینی لە راگەیەندراوێکی نووسراودا راگەیاند، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردووە سەر شارەکانی قودس، رامەلڵا، تولکەرەم، نابلوس و ئەریحا.
دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٢٥ فەلەستینیی دیکە دەستبەسەر کراون.
بە پێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی کاروباری ئەسیران و ئەسیرانی پێشوو و یانەی ئەسیرانی فەلەستینی، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٨ هەزار و ٦٦٥ کەس دەستبەسەر کراون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر و جووەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی رۆژئاوا و قودسی داگیرکراو ٤٩٧ فەلەستینی شەهید بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە گوندی مەدامە لە باشووری نابلوس منداڵێکی فەلەستینی دەستبەسەر کرد.
سیمۆن هاریس سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا رایگەیاند کە وڵاتەکەی لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەدا مامەڵە دەکات کە دەیانەوێت دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێن و وتی، "مەبەستمان ئەوەیە لەم مانگەدا دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێین و ڕۆژێکی زۆر نەماوە."
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەروازەکانی غەززەی داخستووە و بارهەڵگرەکانی هاوکاری ناتوانن بچنە ناوچەکە.
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران گیانیان لە دەست دا.