بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند لە کەنداوی عەدەن، زەریای هیند و دەریای عومان ٣ کەشتییان کردووە ئامانج کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر هەبوو.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی چەکداری انصارالله راگەیاند کە ٣ کەشتیی کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەبووە کردوونەتە ئامانج.
بە پێی راگەیەندراوی سەریع، کەشتییەکان لە کەنداوی عەدەن، زەریای هیند و دەریای عومان کراونەتە ئامانج.
ئۆپڕاسیۆنەکان بە مووشەک و درۆن ئەنجام دران.
سەریع باسی لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکان بۆ پشتگری لە گەلی غەززە و بەرخۆدانەکەی و وڵامدانەوەی بە هێرشەکانی ئەمریکا-بەریتانیا ئەنجام دراوە.
سەریع جەختی لەوە کرد کە تا کاتێک هێرش بۆ سەر یەمەن بەردەوامن بن ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە گوندی مەدامە لە باشووری نابلوس منداڵێکی فەلەستینی دەستبەسەر کرد.
سیمۆن هاریس سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا رایگەیاند کە وڵاتەکەی لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەدا مامەڵە دەکات کە دەیانەوێت دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێن و وتی، "مەبەستمان ئەوەیە لەم مانگەدا دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێین و ڕۆژێکی زۆر نەماوە."
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەروازەکانی غەززەی داخستووە و بارهەڵگرەکانی هاوکاری ناتوانن بچنە ناوچەکە.
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران گیانیان لە دەست دا.