لە ویلایەتی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان ٧ سەرتاش کاتێک لە ماڵدا خەوتبوون کوژران.
رووداوەکە لە نیشتەجێگاکانی نزیکەی بەندەری گواداری ویلایەتی بەلوچستان رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی پۆلیس، چەند کەسێکی نەناسراو ٧ کرێکاری سەرتاشیان کوشتووە و کرێکارێکیش بریندار بووە.
بە پێی راگەیەندراوی پۆلیس، کرێکارەکان هەموویان لە دوکانێکی سەرتاشی کاریان دەکرد.
چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی هێرشەکارەکان بەردەوامە.
میر سەرفراز بوغتی سەرۆک وەزیرانی بەلوچستان هێرشەکەی بە تیرۆریزم وەسف کرد.
میر زیائولڵا لانگاو وەزیری ناوخۆی بەلوچستان راگەیاند کە لێکۆلینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.