وەقفی یەتیمەکان لە کەناری غەززە هاوکاری ئارد بە سەر فەلەستینییەکان دابەش دەکات کە رووبەڕووی هێرشەکانی توندی رژێمی داگیرکەر و برسێتی بوونەتەوە.
وەقفی یەتیمەکان کە لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی جیهان چالاکیەکانی خێرخوازی بەڕێوە دەبات بەردەوامە لە چالاکیەکانی لە کەناری غەززەی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و گەماڕۆکان رووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە.
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی زیاتر لە ٤ مانگە بەردەوامە و رێگری لە گواستنەوەی خۆراک و کاڵاکانی پێویست بۆ ناو غەززە دەکرێت.
لەگەڵ تەواوی دژوارییەکان وەقفی یەتیمەکان بەردەوامە لە هاوکاری بە گەلی غەززەی مەزلووم و لە ئەنجامی چالاکییەکاندا هاوکاری ئارد بۆ دروستکردنی نان بە سەر گەلی غەززە دابەش کرد کە ئاوارە بوونەتەوە.
وەقفی یەتیمەکان بەو هاوکارییە کەمێکیش بێت هەوڵی دەدات ئێش و ئازاری گەلی غەززە کەم بکاتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای داگیرکەر دانیپێنا کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی حزب الله سەربازێکی داگیرکەر کوژراوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوا و لانیکەم ٢٥ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند لە کەنداوی عەدەن، زەریای هیند و دەریای عومان ٣ کەشتییان کردووە ئامانج کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر هەبوو.
لە ویلایەتی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان ٧ سەرتاش کاتێک لە ماڵدا خەوتبوون کوژران.