ئەلهەکوم ئەندامی ئۆفیسی سیاسی بزووتنەوەی انصارالله ئیدانەی هێرشەکانی ئەمریکای داگیرکەر بۆ سەر عێراق و سوریا کرد.
ئەلکەهوم لە راگەیەندراوێک دەستنیشانی کرد، بەردەوام دەبن لە پشتگری لە گروپەکانی سوریا، عێراق، فەلەستین و گروپەکانی دیکەی ناوچەکە.
ئەمریکای داگیرکەر دوێنێ هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە سوریا و عێراق. لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق ٣ گیانیان لە دەست دا و ١١ کەسیش بریندار بوون. هەروەها لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر سوریا ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٨ کەسیش بریندار بوون.
چەند رۆژ پێشتر بنکەی ئەمریکای داگیرکەر لە ئوردن کرابوو ئامانج و ٣ سەربازی ئەمریکا کوژرابوون و ئەمریکا ئیدعا دەکات هێرشەکان وەکو وڵامدانەوە بەو هێرش ئەنجام دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای داگیرکەر دانیپێنا کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی حزب الله سەربازێکی داگیرکەر کوژراوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوا و لانیکەم ٢٥ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند لە کەنداوی عەدەن، زەریای هیند و دەریای عومان ٣ کەشتییان کردووە ئامانج کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر هەبوو.
لە ویلایەتی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان ٧ سەرتاش کاتێک لە ماڵدا خەوتبوون کوژران.