لە هێڵی مارکسی-لینینییەوە بۆ ڕێکخراوێکی فێمینیست: گۆڕانکاریی پەکەکە!
پەکەکە کە لە ساڵی ١٩٧٨دا لەسەر هێڵێکی مارکسی-لینینی دامەزرا، لە سەرەتادا ئامانجی کوردستانی سەربەخۆ و کۆمەڵگەی بێچینی خستە ڕوو. بەڵام هەڵوەشانەوەی سۆڤیەت و دەستگیرکردنی ع. ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩دا، ئەو زمانەی کە گۆڕدرا، بە تێپەڕبوونی کات بووە هۆی گۆڕانکاریی گرنگ لە ئاڕاستەی ئایدیۆلۆژیی ڕێکخراوەکەدا. بە تێپەڕبوونی کات، جێگەی گوتاری خەباتی چینایەتی و ڕزگاریی نیشتمانی؛ کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، "ئازادیی ژن"، ئیکۆلۆژی و ئەو مشتومڕانەی کە بەرگری لە هاوڕەگەزبازی دەکەن گرتیانەوە. ئەم گۆڕانکارییە، مەودای نێوان ئامانجەکانی دامەزراندنی پەکەکە و گوتاری ئەمڕۆیشی خستە بەر مشتومڕ.
ئاساییە کە بزووتنەوەیەکی سیاسی بە تێپەڕبوونی کات بیر و ڕێباز و ئامانجەکانی بگۆڕێت. بەڵام جێگەی لێپرسینەوەیە کە گۆڕانکاریی ئایدیۆلۆژی لە چ پێویستییەکی کۆمەڵایەتییەوە سەرچاوەی گرتووە، خزمەتی چ ئامانجێک دەکات و تا چ ڕادەیەک لەگەڵ ئەو بانگەشانەدا دەگونجێت کە لە سەرەتادا خراونەتە ڕوو.
ئەو گۆڕانکارییەی لە مێژووی نزیکەی نیو سەدەی پەکەکەدا ڕووی داوە، لەم ڕووەوە نموونەیەکی سەرنجڕاکێش پێک دەهێنێت.
پەکەکە کە لەنێو بزووتنەوە سۆسیالیستییەکانی دەیەی ١٩٧٠دا هاتە ئاراوە، بە وەرگرتنی ئایدیۆلۆژیای مارکسی-لینینی بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە "سەربەخۆیی کوردستان" و بە نەهێشتنی نایەکسانییە چینایەتییەکان، نیزامێکی کۆمەڵایەتیی سۆسیالیستی دادەمەزرێنێت.
بەڵام ئەمڕۆ لە گوتاری سیاسیی ڕێکخراوەکەدا؛ دژایەتیی دەوڵەت-نەتەوە، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، بەناو ئازادیی ژن، ئیکۆلۆژی (ژینگەناسی) و ئەو تەوەرانە دێنە پێشەوە کە لەژێر ناوی جێندەردا بەرگری لە ڕەوتە لادەرەکان (LGBTİ) دەکات.
ئەی باشە، ئەم گۆڕانکارییە چۆن ڕووی دا؟ ئەو ڕێکخراوەی بە بانگەشەی بەناو ڕزگاریی نیشتمانیی و خەباتی چینایەتی هاتە ئاراوە، بۆچی بە تێپەڕبوونی کات هێڵێکی سیاسیی پەرە پێ دا کە ناسنامەی ژن و بەرگریکردن لە لادانی سێکسی بکاتە چەقی خۆی؟

گەشتێک کە بە ئایدیۆلۆژیای مارکسی-لینینی دەستی پێ کرد
ڕاپەڕینی چەکداری کە لە ساڵی ١٩٨٤دا دەستی پێ کرد، بە بانگەشەی "کوردستانی سەربەخۆ" پاساوی بۆ دەهێنرایەوە. دیارە ئەمە بە ناسنامەیەکی سۆسیالیستییەوە دەکرا و ئەم ناسنامەیە لە پێش هەموو شتێکەوە بوو.
بە درێژایی ساڵان، گۆڕانکاریی ڕێکخراوە مارکسی-لینینییەکە و وەرچەرخانی بەرەو جووڵانەوەیەکی نزیک لە فێمینیست لە ناکاو ڕووی نەدا. ئەم گۆڕانکارییە لە دەیەی ١٩٩٠دا دەستی پێ کرد و لە دەیەی ٢٠٠٠یشدا ڕوون بووەوە.
دەستگیرکردنی ع. ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩دا، خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگی لە مێژووی سیاسی و ئایدیۆلۆژیی ڕێکخراوەکەدا پێک هێنا.
ئۆجەلان لە بەرگرینامەکانی نێو زیندان و نووسینەکانی دواتردا، دەستی کرد بە لێپرسینەوە لە بیری کلاسیکی مارکسی-لینینی، مۆدێلەکانی دەوڵەتی سۆسیالیستی و تێگەیشتنی دەوڵەت-نەتەوە.
لەم پرۆسەیەدا، لە بیری ئیکۆلۆژیای کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبردنی خۆجێیی ئازادیخوازانەی مەری بوکچین، کۆمۆنیستی ئەمریکایی بە ڕەچەڵەک ڕووسی، کاریگەر بوو.
ئەو ڕوانگە نوێیەی کە هاتە ئاراوە، تێگەیشتنی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک بوو کە لەبری دامەزراندنی دەوڵەت-نەتەوەیەکی سەربەخۆ، بەرگری لە ڕێکخستنی کۆمەڵگە دەکرد لە ڕێگەی ئەنجوومەنە خۆجێییەکان، کۆمونەکان و میکانیزمەکانی خۆبەڕێوەبەرییەوە. بەم شێوەیە، جێگەی ئامانجی سەرەتایی دەوڵەتی سەربەخۆ، بیرۆکەی سیستەمێکی کۆمەڵایەتیی گرتەوە کە تێیدا کۆمەڵگە جیاوازەکان بتوانن لەنێو سنوورە هەنووکەییەکانی دەوڵەتدا خۆیان بەڕێوە ببەن.
ئەم گۆڕانکارییە، هەروەک چۆن لە ئامانجە سیاسییەکانی ڕێکخراوەکەدا، لە پێکهاتەی ڕێکخراوەییەکەشیدا بووە هۆی گۆڕانکاری.
لە توێژینەوەی ئەکادیمیست گوڵستان یارکیندا کە توێژینەوەی لەسەر گۆڕانکاریی ئایدیۆلۆژیی پەکەکە دەکات، باس لەوە دەکرێت کە ڕێکخراوەکە لە ساڵی ١٩٧٨دا وەک جووڵانەوەیەکی سۆسیالیست هاتووەتە ئاراوە کە ئامانجی کۆمەڵگەی بێچین و هێزێکی نوێی دەوڵەتی بووە، و لە قۆناغەکانی دواتردا ڕووی کردووەتە چوارچێوەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک.
ئەم گۆڕانکارییە وەک یەکلاکردنەوەی حیساب لەگەڵ ڕابردووی ئایدیۆلۆژیی خودی پەکەکە و گەڕان بۆ دروستکردنی زەمینەیەکی نوێی شەرعیەتی سیاسییش خوێندرایەوە.

گواستنەوە لە خەباتی چینایەتییەوە بۆ "ئازادیی ژن"
یەکێک لە دیارترین تەوەرەکانی گۆڕانکاریی ئایدیۆلۆژیی پەکەکە، ناسنامەی ژن بوو.
لە کاتێکدا لە قۆناغی دامەزراندندا مشتومڕە سەرەکییەکان لە دەوری ئامانجەکانی ڕزگاریی نیشتمانی، خەباتی چینایەتی و سەربەخۆیی شێوەیان دەگرت، بەتایبەتی لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٨٠ەوە پێگەی کۆمەڵایەتیی ژنان و "باڵادەستیی پیاو" زیاتر لە گوتاری ڕێکخراوەکەدا جێگەیان گرتەوە.
لە دەیەی ١٩٩٠دا ڕێکخستنەکانی ژنان دامەزراوەیی بوون. نوێنەرایەتیی ژنان لە پێکهاتە چەکدارییەکان و ڕێکخراوە سیاسییەکاندا زیاد کرا. لە قۆناغی دواتردا کردارەکانی وەک سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و کۆتای ژنان پەسەند کران.
لە ڕوانگە فکرییە نوێیەکەی ئۆجەلاندا، ئازادیی ژن تەنها وەک بەشداریی ژنان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا نەبینرا، بەڵکو وەک یەکێک لە مەرجە بنەڕەتییەکانی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی تەواوی نیزامی کۆمەڵایەتی مامەڵەی لەگەڵ کرا.
لەم ڕوانگەیەدا، شانبەشانی "چەوساندنەوەی چینایەتی"، "پەیوەندییە پیاوسالارییەکان"یش وەک کێشەیەکی بنەڕەتیی کۆمەڵایەتی پێناسە کران. بەڵام لێرەدا گۆڕانکارییەکی گرنگی ئایدیۆلۆژی ڕووی دا. لە کاتێکدا لە بیری کلاسیکی مارکسیدا پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان و خەباتی چینایەتی لە پێگەیەکی ناوەندیدا بوون، خورافەی "ژن" و "جێندەر" خرایە ناوەندی پارادایمە نوێیەکەوە.

بۆچی فێمینیزم و سیاسەتی جێندەر کرانە سەنتەر؟
لە گوتارە ئایدیۆلۆژییە نوێیەکەی پەکەکەدا؛ ژن، ژینۆلۆژی، نوێنەرایەتیی یەکسان و خەبات دژی "باڵادەستیی پیاو" بوونە تەوەری گرنگ.
ڕێکخستنەکانی ژنانی پەکەکە، خۆیان وەک پێکهاتەیەک پێناسە کرد کە لە پێکهاتەکانی پارتی سیاسیی کلاسیک جیاوازن، و تێیاندا ژنان دەتوانن بڕیارەکانی خۆیان بدەن و لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا خاوەن قسە بن. ئەم ڕوانگەیە، بە تێپەڕبوونی کات لەگەڵ جووڵانەوە فێمینیستییە نێودەوڵەتییەکان و ڕەوتە لادەرەکانی وەک LGBTİدا زەمینەی گوتاریی هاوبەشی دروست کرد.
ئەو خاڵەی لێرەدا لێپرسینەوەی لێ دەکرێت، خودی داواکارییەکانی ماف و ئازادیی ژنان نییە، بەڵکو هاتنی ئەم داواکارییانەیە بۆ پێگەی ناوەندی لەنێو پێکهاتەی ئایدیۆلۆژی و ڕێکخراوەیی بزووتنەوەیەکی سیاسیدا. چونکە، بەشداریی ژنان لە ژیانی سیاسیدا، نوێنەرایەتییەکانیان و پاراستنیان لە توندوتیژی لە چوارچێوەی مافە گەردوونییەکاندا هەڵدەسەنگێندرێن.
لە لایەکی دیکەوە، زیادبوونی دەرکەوتنی ژنان لەنێو ڕێکخراوەکەدا و بانگەشەی ئەوەی ئەم ڕێکخراوە نوێنەرایەتیی داواکاریی هەموو ژنان دەکات، دەبێت لەیەک جیا بکرێنەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.

گوتاری LGBTİ و بوارەکانی هاوپەیمانیی نوێی سیاسی
ڕەهەندێکی دیکەی مشتومڕەکانی پەیوەست بە پەکەکە و هەندێک پێکهاتە کە لەنێو هەمان نەریتی سیاسیدا هەڵدەسەنگێندرێن، لادانی LGBTİ پێک دەهێنێت.
بەتایبەتی لە ساڵانی دواییدا، پەیوەندییە سیاسییەکانی دروستکراو لەگەڵ پێکهاتە فێمینیست و LGBTİیەکاندا، ئەم تەوەرەی لە گوتاری پەکەکە و پاشکۆکانیدا زیاتر بەرچاو خست.
لە بەرنامە ئایدیۆلۆژییەکەی قۆناغی دامەزراندنی پەکەکەدا، سیاسەتی LGBTİ بەو مانایەی ئەمڕۆ تەوەرێکی ناوەندی نەبوو. لەو خاڵەی ئەمڕۆدا پێی گەیشتووە، بەرگریکردن لە "ئازادیی سێکسی" چووە ڕیزی پێشینەکانی ڕێکخراوەکەوە.
پەکەکە و پاشکۆکانی کە لە دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ، گوتار و کردارێکی تەواو پێچەوانەی بەها باوەڕی و کولتوورییەکانی ئەو کۆمەڵگەیەی تێیدایە پەرە پێ داوە، لەو خاڵەی پێی گەیشتووە وەک بڵێی جەنگی دژی بەها کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیاندووە. هەم لەژێر چەتری پارتی دەم و هەم لەژێر چەتری پارتی هەرێمە دیموکراتییەکاندا، و هەروەها لە ڕێگەی ئەو شارەوانی و ڕێکخراوە ناحکوومییانەی بەدەستیانەوەن، بە پاراستنی پێکهاتەکانی وەک LGBTİ و تەنانەت بە کردنەوەی وۆرکشۆپ بۆ گۆڕینی پیاوان، چوونە نێو قۆناغێکی سەرنجڕاکێشەوە.
لە ئەدەبیاتی ئەکادیمیشدا پەیوەندیی نێوان پارادایمە نوێیە دژە دەوڵەت-نەتەوەکەی پەکەکە و مشتومڕەکانی جێندەر و سێکسوالیتی، دەست کرا بە لێکۆڵینەوە لێیان.

گۆڕانکاریی ئایدیۆلۆژییە یان بڕینی کەوایەکی نوێیە بۆ گەلی کورد؟
پەکەکە کە لە بانگەشەی "کوردستانی سەربەخۆ"وە بەرەو جووڵانەوەیەکی ئیکۆلۆژی (!) و فێمینیست وەرچەرخا، زیاتریش ڕۆیشت و لەگەڵ پێکهاتە سیاسییەکانیدا گۆڕا بۆ داکۆکیکارانی LGBTİ. ئەی باشە ئەم دۆخە گۆڕانکارییەکی ئایدیۆلۆژی بوو یان پرۆژەیەک بوو لەلایەن عەقڵی باڵای ڕۆژئاواوە بۆ بڕینی کەوایەکی نوێ بۆ گەلی کورد بە دەستی پەکەکە؟
ڕووکردن لە بەناو ئازادیی ژن لە بانگەشەی خەباتی چینایەتییەوە و دواتریش لەخۆگرتنی لادانی سێکسی کە بە ڕەوتی جێندەرگەرای پرۆژەکراوی ڕۆژئاواییەکان بەهێز بوو، فرەچەشنیی خستە نێو مەودای ئامانجە سیاسییەکانی ڕێکخراوە مارکسییەکەوە!
ئەوەی ئەم گۆڕانکارییە وەڵامی چ پێویستییەکی کۆمەڵایەتی دەداتەوە، تا چ ڕادەیەک بەشداری دەکات لە چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ئابوورییە بنەڕەتییەکانی گەلی کورد و تا چ ڕادەیەک چاوەڕوانیی توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە دابین دەکات؛ لە داهاتوودا بە زمانێکی ڕەخنەگرانەوە بە شێوەیەکی بەهێزتر دەست بە مشتومڕکردن لەسەری دەکرێت.
لە ئەنجامدا گۆڕانکاریی پەکەکە نیشانی دەدات کە لە چوارچێوەی بیری مارکسی-لینینیدا ڕووی کردووەتە کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، و لەوێشەوە بۆ فێمینیزمی بەهێزکراو، سیستەمی هاوسەرۆکایەتی -کە ئۆجەلان ئیستسنای ئەمەیە. چونکە ئەو، وەک تاکە پیاو دەمێنێتەوە و کورسییەکەی لەگەڵ هیچ ژنێکدا بەش ناکات- و ئازادیی جێندەر (!)، واتە چوارچێوەیەکی ئایدیۆلۆژیی فراوانتر کە لادانی سێکسییش دەگرێتەوە.
خاڵی هەرە گرنگی مشتومڕ لەسەر ئەم گۆڕانکارییەش ئەوەیە کە "پەکەکەی نوێ" تا چ ڕادەیەک پێشوازیی کۆمەڵایەتی دەدۆزێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی ڕووپێویی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای زانیاری لەلایەن منداڵانەوە کە لەلایەن دەستەی ئاماری تورکیا ئەنجام دراوە، لەسەدا 92.7ی منداڵانی گرووپی تەمەنی 6 بۆ 17 ساڵان ئینتەرنێت و لەسەدا 69.8یشیان سۆشیاڵ میدیا بەکار دەهێنن.
لە دیاربەکر لە ئەنجامی پشکنینی پۆلیس لە ناو بارهەڵگرێکدا ٥٥ کۆچبەری نایاسایی ئەفغانستانی دۆزرانەوە.
بەهۆی پێکدادانی پاسێکی نەفەر هەڵگر لەگەڵ تانکەرێکی هەڵگری گازی شل (LPG) لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان، لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون