لە پاکستان پاسێک لەگەڵ تانکەرێکی LPG پێکدادا: 10کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون
بەهۆی پێکدادانی پاسێکی نەفەر هەڵگر لەگەڵ تانکەرێکی هەڵگری گازی شل (LPG) لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان، لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون
ڕووداوەکە ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەناری مەکران لە بەلوچستان ڕوویداوە. محەممەد ئەسڵەم بانگولزای بەرپرسی پۆلیس ڕایگەیاندووە، پاسە نەفەرهەڵگرەکە خۆی کێشاوە بە تانکەرێکی LPG و لەکاتی لێدانیدا ئاگری گرتووە.
بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک و هەندێکیشیان باری تەندروستییان ناجێگیرە. دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
ڕووداوی هاتوچۆ لە پاکستان زۆر ڕوودەدات
ئاماژە بەوە دەکرێت کە ڕووداوی هاتوچۆی کوشندە زۆرجار لە پاکستان ڕوودەدات بەهۆی ناتەواوی ژێرخانی ڕێگاوبان و پابەندنەبوون بە ڕێساکانی هاتوچۆ. لە مانگی ئابی ساڵی 2022 لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بەهۆی پێکدادانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لەگەڵ تانکەرێکی سووتەمەنی 20 کەس گیانیان لەدەستدا. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
46 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا کاری هاوکاریی مرۆیی دەکەن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ناونیشانی "هەمان ئاسمان، زستانی جیاواز"، داوای کردنەوەی ڕێڕەوی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە و ڕێگەدان بە چوونەژوورەوەی پێداویستییە پێویستەکانیان کرد
ژووری هەشتەمی ئەنجوومەنی دەوڵەت تانەیەکی ڕەتکردووەتەوە کە پارێزەران بۆ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی پێشووی شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ تۆماریان کردووە، بەمەش هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی زانکۆکەی پشتڕاستکردووەتەوە
گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن کە لە وەرزی زستاندا دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان، دەبێت دەستبەجێ پەیوەندی بە ئەمبوڵانسی فریاکەوتن بکرێت بۆ وەرگرتنی ئۆکسجین