لە تورکیا 92.7%ی منداڵان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن، وە لە 69.8% سۆشیال میدیا
بەپێی ڕووپێویی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای زانیاری لەلایەن منداڵانەوە کە لەلایەن دەستەی ئاماری تورکیا ئەنجام دراوە، لەسەدا 92.7ی منداڵانی گرووپی تەمەنی 6 بۆ 17 ساڵان ئینتەرنێت و لەسەدا 69.8یشیان سۆشیاڵ میدیا بەکار دەهێنن.
لە کاتێکدا لەسەدا 63ی منداڵان سوود لە ژیریی دەستکردی بەرهەمهێنەر وەردەگرن، لەسەدا 10.2یشیان ڕووبەڕووی گێچەڵی ئەلیکترۆنی (سایبەر بولینگ) دەبنەوە. دەستەی ئاماری تورکیا ئەنجامەکانی ڕووپێویی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای زانیاری لەلایەن منداڵانەوە بۆ ساڵی 2026 بڵاو کردەوە. ڕووپێوییەکە کە لە ساڵانی پێشوودا گرووپی تەمەنی 6 بۆ 15 ساڵانی دەگرتەوە، ئەمساڵ فراوان کرا بۆ ئەوەی گرووپی تەمەنی 6 بۆ 17 ساڵان بگرێتەوە. هەروەها لە ڕووپێوییەکەدا بەکارهێنانی ژیریی دەستکردی بەرهەمهێنەر و ئەزموونەکانی گێچەڵی ئەلیکترۆنی لەلایەن منداڵانی گرووپی تەمەنی 11 بۆ 17 ساڵان تاوتوێ کراون. چەند ئامارێکی بڵاوکردەوە:
لەسەدا 80.1ی منداڵان مۆبایل بەکار دەهێنن.
لەسەدا 92.7ی منداڵان ئینتەرنێت بەکار دەهێن.
لەسەدا 69.8 منداڵان سۆشیاڵ میدیا بەکار دەهێنن.
ڕێژەی ئەو منداڵانەش کە یاریی دیجیتاڵی دەکەن گەیشتووەتە لەسەدا 68.1.
کاریگەرییەکانی ئەو کاتەی منداڵان لەبەردەم شاشەدا بەسەری دەبەن لەسەر ژیانیان، هەروەها لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. لەسەدا 48.3منداڵان ڕایانگەیاندووە کە بەهۆی کاتی شاشەوە کەمتر کتێب دەخوێننەوە و لەسەدا 42.2یش گوتوویانە کەمتر وانە دەخوێنن.
لە ڕووپێوییەکەدا دەرکەوتووە کە لەسەدا 33ی منداڵان کاتی ڕووبەڕووی کەمتر لەگەڵ خێزانەکەیان، لەسەدا 26.8 کاتی کەمتر لەگەڵ هاوڕێکانیان بەسەر دەبەن و لەسەدا 25.4یش کەمتر دەخەون.
لەسەدا 63 منداڵان ژیریی دەستکردی بەرهەمهێنەر بەکار دەهێنن
لەسەدا 10.2ی منداڵان ڕووبەڕووی گێچەڵی ئەلیکترۆنی دەبنەوە
لەسەدا 28.1منداڵانی گرووپی تەمەنی 11 بۆ 17 ساڵان کە بەردەوامن لە خوێندن، لانیکەم یەکێک لەم بارودۆخانەیان ئەزموون کردووە: ڕووبەڕووبوونەوەی گێچەڵی ئەلیکترۆنی، ئەنجامدانی گێچەڵی ئەلیکترۆنی یان شایەتحاڵبوون بەسەریدا. ڕێژەی ئەو منداڵانەی ڕایانگەیاندووە ئەم ئەزموونانە کاریگەرییان لەسەر بارودۆخی بەردەوامبوونیان لە قوتابخانە هەبووە، گەیشتووەتە لەسەدا 7.8ئەم ڕێژەیە لە کوڕاندا بە لەسەدا 5.3 و لە کچاندا بە لەسەدا 10.5 تۆمار کراوە. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پەکەکە کە لە ساڵی ١٩٧٨دا لەسەر هێڵێکی مارکسی-لینینی دامەزرا، لە سەرەتادا ئامانجی کوردستانی سەربەخۆ و کۆمەڵگەی بێچینی خستە ڕوو. بەڵام هەڵوەشانەوەی سۆڤیەت و دەستگیرکردنی ع. ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩دا، ئەو زمانەی کە گۆڕدرا، بە تێپەڕبوونی کات بووە هۆی گۆڕانکاریی گرنگ لە ئاڕاستەی ئایدیۆلۆژیی ڕێکخراوەکەدا. بە تێپەڕبوونی کات، جێگەی گوتاری خەباتی چینایەتی و ڕزگاریی نیشتمانی؛ کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، "ئازادیی ژن"، ئیکۆلۆژی و ئەو مشتومڕانەی کە بەرگری لە هاوڕەگەزبازی دەکەن گرتیانەوە. ئەم گۆڕانکارییە، مەودای نێوان ئامانجەکانی دامەزراندنی پەکەکە و گوتاری ئەمڕۆیشی خستە بەر مشتومڕ.
لە دیاربەکر لە ئەنجامی پشکنینی پۆلیس لە ناو بارهەڵگرێکدا ٥٥ کۆچبەری نایاسایی ئەفغانستانی دۆزرانەوە.
بەهۆی پێکدادانی پاسێکی نەفەر هەڵگر لەگەڵ تانکەرێکی هەڵگری گازی شل (LPG) لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان، لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون