لە دیاربەکر ئامێرەکانی دروستکردنی پرد ڕوخا: ٣ کرێکار گیانیان لەدەستدا
لە شارۆچکەی پاسووری پارێزگای دیاربەکر لە کاتی دروستکردنی پردێک ئامێرەکانی دروستکردن ڕوخان و ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە ئەمڕۆ لە سەر ڕێگای پاسوور-مووش لە کاتی دروستکردنی پردێک رووی دا.
دوای رووداوەکە تیمەکانی فڕیاگوزاری و تەندروستی و جەندرمە و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ناوچەکە کران.
پارێزگاریی دیاربەکر سەبارەت بە رووداوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و ٢ کرێکاریش بە سەختی بریندار بوونەتە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوای داخستنی ناوەندەکانی دەنگدان، ڕێژەی بەشداریی هێزە ئەمنییەکانی لە دەنگدانی تایبەتدا لەسەر ئاستی عێراقدا ئاشکرا کرد.
لە باتمان لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان دوو گروپ ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بە سەختی بریندار بوون.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ پێشوازی لە یەکەم گەشتی فەرمی ناوخۆیی لە دوای ١١ ساڵدا کرد.