شەڕێکی چەکداری لە باتمان: ٢ کوژراو و ٤ بریندار
لە باتمان لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان دوو گروپ ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بە سەختی بریندار بوون.
رووداوەکە بە هۆکارێکی نادیار لە شاری باتمان لە نێوان دوو گروپ رووی دا. لە سەرەتا لە نێوان دوو گروپ شەڕقسە دروستیپێکرد و دواتر شەڕەکە گۆڕا بە شەڕی چەکداری.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بە سەختی بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی ڕەوانەی ناوچەکە کران و بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی پاسووری پارێزگای دیاربەکر لە کاتی دروستکردنی پردێک ئامێرەکانی دروستکردن ڕوخان و ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوای داخستنی ناوەندەکانی دەنگدان، ڕێژەی بەشداریی هێزە ئەمنییەکانی لە دەنگدانی تایبەتدا لەسەر ئاستی عێراقدا ئاشکرا کرد.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ پێشوازی لە یەکەم گەشتی فەرمی ناوخۆیی لە دوای ١١ ساڵدا کرد.