رووداوێکی هاتوچۆ لە دیاربەکر: کوژراوێک و ٣ بریندار
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی چناری پارێزگای دیاربەکر کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣ کەسیش بە سەختی بریندار بوون.
رووداوەکە لە نزیکەی گوندی خانکی ژێر لە شارۆچکەی چناری پارێزگای دیاربەکر رووی دا.
بە پێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلێک کە لە شرنەخەوە هاتبوو بۆ ئەوەی بچێتە نەخۆشخانەی دیاربەکر لە ڕێگا وەرگەڕا.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا عبدالرحمان قەهرەمان تەمەن ٦٢ ساڵە گیانی لەدەستدا و ٣ کەسیش بە سەختی بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس ڕەوانەی ناوچەکە کران.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسەر و موتەرجیم وەحیدەین ئینجە لە وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد و وتی، "تێڕوانینی کەمالیزم بۆ کوردی، بیرۆکەیەک نییە، شێوازێکی بیرکردنەوە و تێگەیشتن نییە. بە واتایەکی تر مەسەلەکە ئەوە نییە کە 'وەرن کورد با تێبگەم چیتان دەوێت'. سەرقاڵکردنێکە، بە دەستهێنانی کاتە."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد وتی، "پرسەکە پرسی ماف و یاسایە. وە ئەم پرسە تەنها بە دادپەروەری چارەسەر دەکرێت. دادپەروەری هەم فەرمانێکە لەلایەن خوداوە و هەم مەرجی ئیسلامە. بەڵام هەروەها بنەڕەتیترین فەزیلەتەکانی مرۆڤیە."
یاساناس و نووسەر ئیبراهیم گوچلو لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد و وتی، "ئایا دەتانەوێت ئەم پرسە لەگەڵ پەکەکە چارەسەر بکەن؟ ئەوە ڕێگا نییە. دەبێت لەگەڵ کورد چارەسەری بکەن. لەگەڵ گەلەکەتان چارەسەری بکەن."
پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالهادی تیمورتاش بەڕێوبەری ئینیستتیۆتی زمانەکانی زیندوو لە زانکۆی ٧٠٠مین ساڵ لە وان لە میانەی بەشداری لە "وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" وتی، "زمانی کوردی گەیشتووەتە ئاستێک کە ئامادە و توانای ئەوەی هەبێت زمانی سیستەمێکی پەروەردەیی گشتگیر بێت."