لە سلێمانی ٢ درۆن تێکشکان

دوێنێ شەو لە سلێمانی ٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تێکشکان.
سەرچاوە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن کە لە کاتەکانی شەودا دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ناوچەی ساڵوجەی سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی گیانی نەبوو و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن لیوای ٧٠ی هێزەکانی پێشمەرگەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، یەکێک لەو دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانانەی کە کەوتوونەتە خوارەوە، بەر تاسڵوجە کەوتووە و ئەوی دیکەشیان لە نزیک بارەگای یەکەکە کەوتووە. ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کە لە شارۆچکەکەدا کەوتە خوارەوە، ترسێکی کورتی لێکەوتەوە.
ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی لیواکە رایگەیاند، یەکێک لە فڕۆکەکان لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی مەدەنی و ئەوی تریان لە ناوچەیەکی سەربازی کەوتووەتە خوارەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە هیچ کام لە رووداوەکاندا هیچ کوژراو و بریندارێک نەبووە.
لە ڤیدیۆکاندا کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز دەبیسترێت و دواتر بڵێسەی ئاگر بەرز دەبێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان راگەیاند کە ئەمڕۆ هێرش بۆ سەر ٣ کێڵگەی نەوتی لە دهۆک و زاخۆ ئەنجام دراوە.
عومەر ئالپایدنجی کە لە دیاربەکر لە ناو رووباری دیجلە بێ سەروشوێن بوبوو تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی دەستی بە چالاکییەکانی ئامادەکردنی بەرنامەکانی دیدار لە پارکەکان کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هیچ ڕێگەیەکی تر نییە! تۆوی دوژمنایەتی لەم خاکانەدا نەڕواوە و ناڕوێت."