بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی بەردەوامە لە چالاکییەکان

بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی دەستی بە چالاکییەکانی ئامادەکردنی بەرنامەکانی دیدار لە پارکەکان کرد.
لە ئەنجامی چالاکییەکاندا بزووتنەوەکە لە پارکی کۆشویۆلو لە شاری دیاربەکر بەرنامەیەکی رێکخست.
بەرنامەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر منداڵ و خانەوادەکانیان بەڕێوەچوو.
بەرنامەکە بە دروشمی "زیندووبوونەوە بە ئیسلام و بەرزبوونەوە بە گەنجایەتی" رێکخرا.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم لە لایەن مامۆستا جەبرائیل دەدەئۆغلو دەستیپێکرد و دواتر بە پێشکەشکردنی سروود بەردەوام بوو.
دواتر فاتیح وارۆل وتارێک پێشکەش کرد و دواتر بە پێشکەشکردنی شانۆ بەردەوام بوو.
لە کۆتاییدا لە ئەنجامی تیروپشک دیاری بە هەنێک لە منداڵە بەشداربووەکان درا.
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عومەر ئالپایدنجی کە لە دیاربەکر لە ناو رووباری دیجلە بێ سەروشوێن بوبوو تەرمەکەی دۆزرایەوە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هیچ ڕێگەیەکی تر نییە! تۆوی دوژمنایەتی لەم خاکانەدا نەڕواوە و ناڕوێت."
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، ٤ سەربازی دیکەی کە بەهۆی گازی میسان لە ئەشکەوتێک لە هەرێمی کوردستان ژەهراوی بوبوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی سەربازەکان کە گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢ کەس.