دژە تیرۆری کوردستان: هێرش کرایە سەر ٣ کێڵگەی نەوتی

دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان راگەیاند کە ئەمڕۆ هێرش بۆ سەر ٣ کێڵگەی نەوتی لە دهۆک و زاخۆ ئەنجام دراوە.
دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکان راگەیەندراوی بڵاو کردەوە.
لە یەکێک لە راگەیەندراوەکان هاتووە، "بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٥، لە کاتژمێرەکانی ٠٦:٠٠ و ٠٦:١٥، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە هاتووە، "هەروەها لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، جگە لە زیانی ماددی کە بە کێڵگەکان کەوتن، هیچ زیانی گیانییان لێ نەکەوتەوە."
لە راگەیەندراوێکی دیکە باس لەوە کرا، "بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٥، لە کاتژمێر ٠٧:١٤، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عومەر ئالپایدنجی کە لە دیاربەکر لە ناو رووباری دیجلە بێ سەروشوێن بوبوو تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی دەستی بە چالاکییەکانی ئامادەکردنی بەرنامەکانی دیدار لە پارکەکان کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هیچ ڕێگەیەکی تر نییە! تۆوی دوژمنایەتی لەم خاکانەدا نەڕواوە و ناڕوێت."