شارەوانی پارتی دەم لە دیاربەکر سووکایەتی بە زانایانی کورد و ئیسلام دەکات و هەڵبەستەکانیان لە سەر زەوی دەنووسێت
شارەوانی گەورەشاری دیاربەکر کە لە دەست پارتی دەم-دایە سووکایەتی بە زانایانی گەورەی مسوڵمانی کورد دەکات و هەڵبەستە گرانبەهاکانیان لە سەر زەوی دەنووسێت.
شارەوانی گەورەشاری دیاربەکر کە لە دەست پارتی دەم-دایە هەڵبەستی زایانی گەورەی کورد وەک سەیدایێ خاسی، شێخ عبدالرحمان ئاختەپی، مەلای جزیری و زانایانی دیکەی ناوداری کورد لە سەر زەوی نووسیوە. گوایە ئەمە بۆ ئەوە لە سەر پیادەڕۆکان نووسراوە بۆ ئەوەی سەرنجی گەشتیاران ڕابکێشێت.
هەڵبەستەکان لە قەڵەباڵغترین شوێنی دیاربەکر و لە نزیکەی مزگەوتی مەزنی دیاربەکر نووسراوە. بەڵام ئەم هەڵوێستە جارێکی دیکە نیشانی دایەوە کە چەندە لە کەلتوور و باوەڕی گەلی کورد دوورن.
چەند هەڵبەستێک کە لە سەر زەوی نووسراوە بریتین لە:
سەیدایێ خاسی: دل ژ قەیدا لەشکەرێ غەم کر رەها وەختێ سەحەر – ئاهـ و نالینێ ڤەرینی بی ڤنی نێمەند ئەسەر
شێخ عبدالرحمان ئاختەپی: دل یەکە دلبەر هەزارن مام تەحەیور ئەلئەمان – بدمە کێ مەیلا ئەڤی قەلبێ بریندارێ نەخوەش
مەلای جزیری: بیزی دکت ژ قەنجان ژ رەمز و ناز و خەنجان – قەدرێ گولان چ زانت کەربەش دڤێت کەرێ رەش.
نووسینی ناوی زانایانی ئیسلام و هەڵبەستەکانیان لە سەر زەوی لە ژێر پێی گەشتیاران وەک بێڕێزی هەڵسەنگێنرا.
هەمان شارەوانییە پێشتریش هەوڵی دابوو ناوی شەقامی عیاز بن غەنەم فەرماندەی سوپای ئیسلام لە کاتی فەتحی دیاربەکر بگۆڕێت و لە شوێنەکەی ناوی کەسێکی پەکەکەیی دابنێت. هەروەها هەوڵی دابوو کە هەنێک مزگەوتەکان بڕوخێنێت بە بیانووی ئەوەی لە شوێنی پارکەکان دروست کراون.
سەیدایێ خاسی کێیە؟
سەیدای خاسی لە ساڵی ١٨٦٧ لە گوندی حەزانی شارۆچکەی لجێی پارێزگای دیاربەکر لە دایکبوو. لە سەردەمی عوسمانییەکان لە دیاربەکر و ناوچەکانی دەوروبەر وەک مامۆستا، ئیمام و موفتی خزمەتی کردووە و لە قۆناغی کۆتایی عوسمانییەکان تووشی ستەمی رێکخراوی ئیتیحاد و تەرەقی بوو. هەموو کاتێک لە دژی کەسانێکی ماددەپەرست وەک زیا گۆکئالپ و عەلمانییەکان رەدییە نووسی و یەکێک بوو لە ئۆپۆزسیۆنە سەرەکییەکانی دژی کۆماری.
سەیدایێ خاسی ژمارەیەکی زۆر خزمەتی بۆ ئیسلام کردووە و یەکێک لە ناودارترین بەرهەمەکانی مەولوودنامەی پێغەمبەر بە لەهجەی زازاکی زمانی کوردییە.
سەیدایێ خاسی لە ١٨ی شوباتی ١٩٥١ لە گوندەکەی کۆچی دوای کرد.
شێخ عبدالرحمان ئاختەپی کێیە؟
شێخ عبدالرحمان ئاختەپی کوڕەگەورەی زانای ناوداری دیاربەکر شێخ حەسەنێ نورانی بوو. کاتێک باوکی کۆچی دوای کرد هێشتا ١٣ ساڵە بوو. لە سەرەتا لە مەدرەسەی ئاختەپە کە باوکی دامەزراندبوو دەستی بە پەروەردەیی کرد و دواتر لە عێراق بەردەوام بوو لە پەروەردەیی.
لە بوارەکانی فەلسەفە، فیقهـ، فەلەکناسی و ئەدەبیات چەندین بەرهەم بە زمانەکانی تورکی، کوردی و عەرەبی نووسیوە.
شێخ ئاختەپی لە ٢٩ی ئاداری ١٩٠٥ لە دیاربەکر کۆچی دوای کرد.
مەلای جزیری کێیە؟
ئەحمەد کوڕی مەلا محەمەد بۆتی جزیری، یەکێکە لە ئەستێرەکانی ئەدەبیات و هەڵبەستی کوردی. لە ساڵی ١٩٦٧ لە جزیری شارۆچکەی شرنەخ لە دایکبوو. لە بوارەکانی زۆر وەک ئەدەبیات، تەسەوف و فەلسەفە چەندین بەرهەمی نووسیوە. گرنگترین بەرهەمەکەی دیوانەکەیە کە بە زمانی کوردی نووسیوە و یەکێکە لە ناودارترین بەرهەمەکانی کوردی/کورمانجی.
پەروەردەییەکەی لە ناوەندەکانی گرنگی زانست لەو قۆناغەدا، لە دیاربەکر، هەکاری و ئامێدی وەرگرتووە و لە مەدرەسەی سۆر لە جزیر مامۆستایی کردووە.
لە ساڵی ١٩٦٠ لە جزیری کۆچی دوای کردووە و گۆڕەکەی لە حەوشەی مەدرەسەی سۆر لە جزیرە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.