سەرۆکی گشتی هودا پار سەردانی خانەوادەی شەهید ساجید دەکات
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار سەردانی خانەوادەی شەهید ساجید پیشگین کرد کە ٢ ساڵ پێشتر لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ شەهید بوبوو.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سەردانی خانەوادەی شەهید ساجید پیشگین سکرتێری مەڵبەندی پارێزگای ئەدەنەی هودا پار کرد کە لە ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ شەهید بوبوو.
یاپجیئۆغلو سەردانی خانەوادەی پیشگین کرد و دیاریی بە عومەر و نور منداڵەکانی شەهید ساجید دایەوە.
یاپجیئۆغلو داوای سەبڕ و ئارامی بۆ هاوسەری شەهید کرد و وتی، "من ئیتر باپیری ئەم منداڵانەم، هەموو کاتێک لەگەڵیان دەبین."
خانەوادەی شەهید باس لە خۆشحالی خۆیان کرد بەهۆی سەردانەکە و سوپاسگوازیان لە یاپجیئۆغلو کرد.
لە کاتی سەردانەکە حوسێن یلماز یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار، ساڵح دەمیر هەماهانگکاری ناوچەی دەریای سپی، فەتحولڵا بەیازچیچەک سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای ئەدەنە و شاندی یاوەر لە کاتی سەردانەکە ئامادە بوون.
سزای زیندانیبوونی هەتاهەتای بە سەر بکوژی شەهید ساجید سەپێندرا
چەند ڕۆژ پێشتر بڕیار لەبارەی کەیسی دادگاییکردنی بکوژەکەی شەهید ساجید پیشگین سکرتێری مەڵبەندی پارێزگای ئەدەنەی هودا پار بە تۆمەتی کوشتنی ساجید پیشگین و بریندارکردنی سالیح دەمیر سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای ئەدەنەی هودا پار درابوو.
لە ئەنجامی دادگاکەدا سزای هەتاهەتای بەهۆی کوشتنی ساجید پیشگین، سزای ١١ ساڵ زیندانیبوون بەهۆی هەوڵی کوشتنی سالیح دەمیر و سزای ساڵێک زیندانیبوون بەهۆی چوونەوەی بێ مۆڵەت بۆ ناو بارەگای حیزبەکە بە سەر گومانلێکراو عەلی سەڤەر سەپێندرابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.