بەشداربووانی بەرنامەی مەولود: بەهۆی رووداوەکانی لە غەززە غەمگینین

ئافرەتەکانی کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە دیاربەکر کردبوو باسیان لەو هەست و رامانی خۆیان کرد.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" رێکخست.
بەرنامەکە بە بەشداری لە سەدان هەزار کەس بە جۆش و خرۆشێکی گەورە بەڕێوەچوو.
ئافرەتەکانی کە بەشداریان لە بەرنامەکە کردبوو بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە باسیان لەوە هەست و رامانی خۆیان کرد.
عیسمەت مەنتەشە وتی، "لە یەکەم ڕۆژەوە بۆ غەززە دوعا دەکەم. خۆزگە بمتوانی گیانم فیدا بکەم. گرنگی بە بایکۆت دەدەم."
عایشە ساری وتی، "إن شاء الله بەرنامەکە ببێتە وەسیلەی رزگاری غەززە و جوگرافیاکانی ئیسلام. دەمانەوێت بە دونیا رابگینین کە سەروەرەکەمان پێغەمبەری جیهادە. خودا سەرەکوتنی بکاتە نەسیبی غەززەییەکان."
نورەفشان پۆلات وتی، "هەوڵ دەدەین هەموو ساڵێک بەشداری بکەین. بەهۆی رووداوەکانی غەززە غەمگینین. دەبێت هەموو کاتێک غەززە لە ڕۆژەڤمان بێت."
زەینەب دەمیر وتی، "هەستێکی زۆر جوانە. بەشداری لە بەرانمەی مەولودی پێغەمبەر بۆم شەرەفە. لەبارەی غەززە هەستیارین. بایکۆت زۆر گرنگە و دەبێت ئاگادار بین."
رەمزیە یلدرم وتی، "خودا ئەڤینی پێغەمبەر هیچ کات لە دڵمان دەرنەهێنێت. بکاتە وەسیلەی هیدایەتی مرۆڤەکان. خودا مسوڵمانە فەلەستینییەکان لەم دۆخە رزگار بکات و چەتەکانی داگیرکەری سەهیۆنی پەریشان بکات."
ساکینە گوندوز وتی، "لە فەلەستین منداڵەکانی کە هێشتا لە دایک نەبوونەتە دەکوژرێن. خودا ئێمە و مسوڵمانەکان لە ژێر دەستی زاڵمەکان رزگار بکات."
زەهرا شەکەر وتی، "ئەمڕۆ بۆ هاودەنگی لەگەڵ غەززە هاتمە ئێرە. باوەڕ دەکەم ئەگەر یەک بین دەتوانین غەززە رزگار بکەین."
دوردانە کایا وتی، "هەموو کاتێک بەردەوام دەبین لە دوعا کردن بۆ خوشک و برا فەلەستینییەکانمان."
زولفیە دیری وتی، "خودا ئێمەی لە شەفاعەتی پێغەمبەرەکەی بێ بەش نەکات. فەلەستینییەکانی لە ژێر ستەمی سەهیۆنییەکان رزگار بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عهلى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.