ئیهۆ ئەبرار لە دیاربەکر هاوکاری بە سەر سەدان یەتیم دابەش دەکات
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار بەهۆی هاتنی جەژنی رەمەزان لە دیاربەکر هاوکاری جڵوبەرگ بە سەر سەدان یەتیم دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا دەزگاکە دەستی بە چالاکیی دابەشکردنی جڵوبەرگی جەژنانە کرد.
لە ئەنجامی چالاکیەکەدا دەزگاکە لە دیاربەکر هاوکاری جڵوبەرگ و پێڵاو بە سەر سەدان منداڵی یەتیم و هەژار دابەش کرد.
یاشار ئەلبەهادر نوێنەری ئیهۆ ئەبرار لە دیاربەکر سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، وەک هەموو ساڵێک ئەمساڵیش بە پشتگری خێرخوازەکان لە دیاربەکر هاوکاریان بە سەر منداڵەکانی یەتیم و مەغدوور دابەش کردوون.
ناوبراو لە بەردەوامی سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد و ئاماژەی بەوە کرد، چاوەڕوان بەردەوامبوونی پشتگری خێرخوازەکانن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.